سێكوچكەی بوژانەوە
بیروڕا 09:36 AM - 2023-11-19
ئەرسەلان مەحمود
كەركوك و كەركوكییەكان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سێكوچكەی یەك هاوكێشەی نیشتمانی و یەك شوناسی كوردستانی و یەك رەگەزی قوڵكردنەوەی تەبایی و بەیەكەوە ژیان و لەیەك رەگی خاكی قبوڵكردنی جیاوازییەكان و كاری پێكەوەیی و هزری كۆدەنگی رەتكەرەوەی عەقڵییەتی شۆڤێنی و تاكڕەهەندی خۆسەپێنەرن.
كەركوكی قودسی كوردستان، هێزو ئیرادە نیشتمانییە لەبننەهاتووەكەی كوردان و یەكێتی هەوێنی هاوسەنگكردنەوەی رەوشە ئیداری و ئامڕازە سەوزەكەی پڕۆسەی بوونیادنانەوەو ئاوەدانكردنەوەو بوژێنەرەوەی ژێرخان و سەرخان و ژیانی خەڵكە كۆڵنەدەرو تێكۆشەرو رەسەنەكەیەتی و بەیەكەوە لیستی ژمارە ١٤٢ی هاوپەیمانێتییەكەی "هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە" سەردەخەن و مژدانەی سەركەوتن لەقەڵاوە بەگوێی ئەواندا ئەدەن لەپێناو دەستكەوتی روتی حزبیدا كەوتوونەتە پەرت و چەوتكردنی دەنگی كەركوكییەكان و بوونەتە مایەی دڵخۆشكردنی دژو دوژمنان و هەموو ئەوانەی خەون بەشێواندنی شوناسی شارەكەو بەتاڵانبردنی ماڵوموڵكو داڕماندنی مەعدەنەكەیەوە دەبینن.
ئەوانەی نایانەوێ كەركوكییەكان لەم دۆخ و پڕۆسە هەستیارەدا بەشدارییەكی كارا بكەن و كار لەسەر دڵساردكردنەوەو بێڕۆڵكردنیان دەكەن، نایانەوێ خەڵكە رەسەنەكەی كەركوك گرینگی بەئێستاو ئایندەی ژیانكردندیان بدەن، نایەنەوێ كەركوكییەكان بەدوای ژینگەو ژیان و تەندروستییەكی باشتردا بگەڕێن، نایانەوێ كەركوك لەئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتیدا بژی، نایانەوێ كەركوكییەكان كارو ماف و ئازادییان دەستەبەرو سەلامەت بمێنێتەوە، ئەم دەنگ و رەنگە نەشازو نەسازانە وەك هەمیشە لەبری چارەسەر بەدوای نانەوەی كێشەو بێشەو ئاشوبەوەن بەڵام خەڵكە رەسەنەكەی كەركوك شكور هۆشیارن و تێدەگەن نەیار بەدوای چ گۆبەندو خەراباتێكەوەیە.
با بەیەكەوە پشتگیری لەلیستی ژمارە ١٤٢ی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە بكەین و وەڵامە راستەقینەكە وەربگرینەوە، با نەهێڵین دژو دوژمنان و نەیار مەشغوڵمان بكەن بەخۆیان و بەلۆمەو لۆمەكاری بێمروەتانەو ناعەقلانەی رابردویی دوورو نزیكەوە، ئەركی ئێمە ئایندەسازی و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی قۆناغەكەو تێگەیشتنە لەبەهای پڕۆسەكە، بەبێ ئەم حقیقەتە داهاتوو وەك ئەوەی دەبێ هەبین قبوڵمان ناكات، هاوشاری رەسەن، تاكی زیندوو، هیچ كاتێ لەوە باشتر بەڕێوەنابرێت و سەركردایەتی ناكرێت و ناكات خۆی دەیەوێت، با بەیەكەوە بڕیار بدەین باشترین نوێنەرایەتی و ئیدارە هەڵبژێرین و سندووقەكانی دەنگدان لەو پێناودا پڕبكەین لەو دەنگە خاكڕایانەی ژیان لەشارەكەداو شارەكە لەنوێ دەبوژێننەوە، با بەیەكەوە لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە سەرخەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07