riklam

بەهێزو ئیرادە کوردستانی بونی کەرکوک دەسەلمێنینەوە

بیروڕا 12:19 PM - 2023-11-18
​رێبوار ستار

​رێبوار ستار

ئەمڕۆ لەكەركوكی قودسی كوردستانەكەی سەرۆك مام جەلال گەورەترین رێورەسمی جەماوەری بەڕێوەدەچیت بۆ ناساندنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق.

 

لەو كەرناڤەڵە گەورەیەدا كەركوك و كەركوییەكان لایەك دەیانەوێت ئەوە بسەلمێننەوە كە كەركوك کوردستانییە و هەر بەكوردستانیش دەمێنێتەوە و خاكی كوردانە، بە رێزگرتن لەهەموو پێكهاتەكان و هەموو ئاینزا جیاجیاكانی شارەكە، لەلایەكی تریش كەركوكییەكان بەڵێنی وەفا بۆ سەرۆك مام جەلال و رێبازە پیرۆزەكەی نوێدەكەنەوە كەهەمیشە یەكێتی و كەركوك بەبێ یەك نابن.

 

ئەمڕۆ كەركوکییەكان هەموو بەیەك دەنگ بەڵێن دەدەن بۆ سەرخستنی لیستی ١٤٢ـی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بۆ ئەوەی جارێكی تر كوردستانیبوونی كەركوك بسەلمێننەوە كە كەركوك خاكی كوردستانە و سازش لەسەر بستێكی ناكەن.

 

لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازدا هەموو پێكەوە دەست لەناو دەست بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كار بۆ سەرخستنی لیستی ١٤٢ دەكەن تا بتوانن لەسەر هەمان رێچكە و رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال باشترین خزمەت بەخەڵكی هەمیشە هەڵگری ئاڵای كوردستان و یەكێتیەكەی خۆیان و هەموو كەركوك بكەن و هەمیشە لەخەمی كەركوك و كەركوكییەكاندا بن و ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكەكەی بگێڕنەوە بۆیە ئەمڕۆ مەراسیمە جەماوەرییەكەی كەركوك بۆ دووبارە سەلمێنەری كەركوكە كەبەهێز و ئیرادەمانە كوردستانیبوونی كەركوك دەگێڕینەوە.

Riklam

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket