riklam

مام جەلال، ئەندازیاری كۆكردنەوەی دەنگە جیاوازەكان

بیروڕا 02:16 PM - 2023-10-04
بەیار عومەر عەبدوڵڵا

بەیار عومەر عەبدوڵڵا

بەیار عومەر عەبدوڵڵا

(مام جەلال) ئەندازیاری كۆكەرەوەی دەنگە جیاوازەكان و ئاڕاستەكەریان بوو بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان، بەرهەمی ئەمەش، پاراستنی هاوسەنگی هێز بوو لە هەرێمی كوردستان و رێگری بوو لە ستەمكردن لە زۆنی سەوز.

هاوكات بەهۆی میانڕەوی و ئەزمونی خۆی، توانیبووی دۆستایەتی كورد بپارێزێت لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی عیراق و میللەتانی ناوچەكە و زلهێزەكانی جیهاندا، نەیدەهێشت ئاڵۆزی رووبكاتە هەرێمی كوردستان.

بە چوونی (مام جەلال) بۆ بەغدا و دواتر كۆچی دوایی، پەرتەوازەیی رویكردە ئەم سنوورە، لە غیابی ئەودا، سەربەخۆیی ساختەی ئابوری و لوتبەرزی سیاسی و تەڕەفگیری لە كێشە مەزهەبیەكانی عیراق و ناوچەكەدا، هەرێمی كوردستانی خستە قوڵترین قەیرانەوە.

هیوادارم هێزەكانی ئەم سنوورە بە تێكۆشان لە ژێر چەترێكدا، ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە و هاوسەنگی دروست بكەنەوە و چیتر رێگە نەدەن زوڵم لە زۆنی سەوز بكرێت، هەروەها سیاسەتی كورد لە بەغدا لەسەر بنەمای عەقڵ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان دابڕێژنەوە، نەك میللەت بكرێت بە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی و عینادی سیاسی.

سەرۆك مام جەلال و بەیار عومەر عەبدوڵڵا-قەڵاچوالان-ساڵی 1992

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket