riklam

گەورەیی یەکێتیی لەوەدایە

بیروڕا 10:05 AM - 2023-09-29
هاوڕێ رەواندزی

هاوڕێ رەواندزی

 نوسینی - ھاوڕێ رواندزی 

چەند رۆژێکە ھەرچی کەناڵی کوردی و عەرەبی و ...ھتد ، بەھەموو جۆرەکانیەوە ،  پەیچی رەسمی و نارەسمی و فەیک و سێبەر خەرێکی ھەواڵی جۆراو جۆرن لەبارەی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە ، ئەمە دەرخەری ئەوەیە یەکێتیی رۆژ بەرۆژ بەرەو گەورەتر و فراوانتر و گەشەکردنی بێسنور دەڕوات .

کۆنگرەی یەکێتیی بەوانەی دڵخۆشن پێی و ئەوانەی تیر و توانجیشی لێدەدەن یەکێتیی ھەر بەگەورەیی دەھێڵێتەوە.

قەت لەو بروایە دانیم ھەڤاڵێک لەدڵەوە ئەگەر ئێستا نیگەرانیش بیت پێی خۆشی بیت یەکێتیی سەرنەکەوێت ، ئەوەی رۆژێک لەرۆژان خەباتی ڕاستەقینەی کردبێ لەو حزبە ڕەنگە بڕەنجی بەڵام وەک رۆژی روناک دیارە ھەمیشە دڵی بۆ یەکێتیی لێدەدات .

مادام ئازادی ھەیە با ڕەخنەش ھەبێت ، بەڵام رەخنەیەک بۆ گەشەکردنی زیاتر بێت نەوەک بۆ دواوە بێت .

ئێستا یەکێتیی لە ناو کۆنگرە پێنجە ،لەنزیکەوە لەوێ نیم ، بەڵام وەک کادیرێکی بەوەفا و بەمەبدەئی یەکێتیی تەمەنای باشترین سەرکەوتنی لێ دەکەم ، چونکە چەند یەکێتیی بەھێز بێت  من لەشوێنی خۆم بەھێز دەبم ، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەھێز دەبێ.

ئەو چەند رۆژە ئەوەندە بۆ یەکێتیی بەسە لەھەموو ماڵێک باس باسی کۆنگرەی یەکێتییە ، بەتایبەت بۆ جیلی ئێستا، گەنج و لاوەکانمان ئاشنا بوون بەمێژوو و سەروەریەکانی یەکێتیی ، زانیشیان بۆ داھاتوو یەکێتیی ، بۆ پاراستنی مافی خەڵک،  ئازادی ، پارێزگاری لەکەرامەت و قوت و بژێوی ھاوڵاتیان ، بە یەک ئاراستە و یەک بڕیار خەبات وەک ھەمیشە دەکات  بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان .

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket