riklam

کۆنگرەی نوێ و دیدگای نوێ

بیروڕا 02:29 PM - 2023-09-26
بیروڕا

بیروڕا

هیمداد علی

هەرێمی کوردستان و عیراق لەدەیەی ڕابردوودا بە نا ئارامیدا تێپەڕیوە، لەماوەی دە ساڵی ڕابردودا چەندین گۆڕانکاری ڕویانداوە کە دیارترینیان شەڕی داعش و لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم بوون.

 

لەبەر هەبونی ئەو نا ئارامیە، حیزبە سیاسیەکان بیانویان هەبووە کە نەبوونی سەقامگیری سیاسی و ئارامی هەرێم و عیراق کاریگەریی هەبووە لەسەر نەبەستنی کۆنگرەکانیان، بەڵام دوای ٨ تەموز دیدگایەکی نوێ لەناو یەکێتی سەری هەڵدا بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، هەرچەندە جارێ زوە بۆ بڕیاردان لەسەر کارەکانی بەو پێیەی تەنها دوو ساڵە دەسەڵاتی یەکێتی وەک کەسی یەکەم وەرگرتووە، بەڵام جموجۆڵ و تواناکانی کە ڕێگای بەغداد و سلێمانی و هەولێر و جارو باریش کۆبونەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەم جوڵانە یەکێتی وەک هێڵیکی جیاواز لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسیەکانی قوباد تاڵەبانی هێناوەتەوە ناو گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، ئەم هەوڵانە یەکێتی لەحیزبێکی چاودێری سیاسی کردۆتەوە حیزبێکی خاوەن بڕیار کەپڕۆژەی بۆ چارەسەری هەرێم و عیراق هەیە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوونە یەکێتی کۆنگرەی پێنچەم دەبەستێت، لە گۆشەنیگایەکی جیاوازەوە خوێندنەوەیەک بۆ ڕەخنە و تێبینیەکانی بەشێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانیش پێویستە، بەڵام ئەوەی گرینگە لەم باسەدا دیدگای سەرۆکی یەکێتیە کەچۆن یەکێتی دەبێت بەخاوەنی بڕیاری خۆی، نەک بەشداربێت لە نەخشەی سیاسی بەڵکو بەشێک بێت لەبڕیاری سیاسی هەولێر و بەغداد.

 

لەماوەی ڕابردوودا سیاسیەکانی یەکێتی خۆیان بڕیاریان لەسەر سیاسەتی ئابوری و دیبلۆماسی و دەوڵەتداری و وەبەرهێنان و وەرزش و گەنج وتا…دوای داوە، خۆشیان ڕەخنەیان لەخۆیان دەگرن کەلەدوای ڕاپەڕینەوە نەیانتوانیوە وەک پێویست بازاڕ و کۆمەڵی کوردی بەرەوپێش ببەن، بەڵام کۆنگرەی پێنچ بە هێنانە پێشەوەی خەڵکی تایبەتمەند لەبوارەکانیان دەیانەوێت نەخشەڕێگاکانی بوارەکانی ناو کۆمەڵگە دابڕێژنەوە، بۆیە سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت وەکو کۆنگرەی پارتە سیاسیە نوێکان دوو ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت ڕەنگە ئەم کۆنگرەیە هەموو کەم و کورتی و کێشە کەڵەکەبوەکان چارەسەر نەکات، بەڵام دوو ساڵی ئایندە دەرفەتێکی گرینگ دەبیت بۆ بەرپرسانی یەکێتی کە بتوانن یەکێتی بە دیدگای نوێوە خزمەت بکات، بالێرەدا دەستەواژەی دیدگای نوێ ڕوونبکەینەوە:

دیدگای نوێ بریتیە لەجیاکردنەوەی تایبەتمەندیەکان و ڕێکخستنەوەی هەیکەلی حیزب، لەلایەکیتر ڕەنگە پسپۆڕێکی بوارەجیاوازەکان پێویست بێت بۆ مەکتەبێک یان ناوەندێک کە پلەی حیزبی نەبێت، بەڵام لەبەر شارەزایی لەبوارەکەیدا دەکرێت سەرکردایەتی یەکێتی یان کۆنگرە دەسەڵات بدات بە سەرۆکی یەکێتی یان ناوەندی تایبەتمەندی بواری پەیوەست بەسێکتەرە جیاوازەکان کەچۆن سود لە توانای ئەو پسپۆڕ و شارەزایە وەردەگرن، بەزمانێکی سادە ناکرێت لەبەر ئەوەی ئەندامی سەرکردایەتی، تەداخول لەهەموو شتێکدا بکەیت، وەک چۆن لە وەرزشدا تایبەتمەندیەکان جیاوازیان هەیە لە پسپۆڕیدا، بۆ نمونە ئەستێرەیەکی وەرزشی تۆپی پێ مەرج نیە شارەزای تەواوی لە بوارێکیتری وەرزشی هەبێت.

 

ئەوەی گرینگە باس بکریت دەرفەت بدرێت بەگەنجەکانمان تا ڕۆڵی خۆیان ببینن، بەدوو ساڵ ئەم هەموو جوڵە و هێنانەوەی یەکێتی بۆ گۆڕەپانەکە کارێکی بوێرانە بووە، ماوەی چل ساڵە تێکۆشەرەکانمان لەدەسەڵات بوون با گەنجەکانیشمان دە ساڵ لە دەسەڵاتبن، دڵنیاشم بە یەک دیدگا و یەک بڕیار کاری پێکەوەیی دەتوانن داهاتوی یەکێتی و هەرێمی کوردستان و عیراق بەرەو پێش ببەن.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket