riklam

کۆنگرەو دنیابینینی نوێ

بیروڕا 02:13 PM - 2023-09-26
رێبین عومەر

رێبین عومەر

رێبین عومەر

کۆنگرە دنیا بینینی نوێیە بۆ کارو خەباتی قۆناغی نوێی حزبایەتی.. 

کۆنگرەی پێنجەمی ی.ن.ک رەوتی سیاسی ئەم حزبە بەرەو قۆناغێکی گرنگ و چارەنوسساز دەبات، لە دوای پرۆسەی راستکردنەوەی رێرەو و تێپەڕبونی تەنگەژە ناوخۆییەکان و  ئەنجامدانی دیداری یەکێتیی؛ کە تێیدا بەرەهایی فۆرمی کارو خەباتی حزبایەتی تێداگۆڕدرا و جەماوەرو لایەنگرو گشت یەکێتیەکان بوونە چەقی کارو خەبات، و دەستیان لە دوبارە کێشانەوەی نەخشەی رەوتی سیاسی یەکێتیی هەبوو لەدوای دیدارەوە کۆدەنگی سیاسی بەکلتوری سیاسی مام جەلالەوە بەسترایەوە..

 

سازدانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی گەڕی دوەمی ئەو گۆرانکارییە کە لە راستکردنەوەی رێرەو دیداری یەکێتی بە دیقەتەوە ئەنجامدراو یەکێتی لە حزبێکی بێ سەرەوە کردە خاوەن سەرو جەستەیەکی بەهێزی خاوەن بریار.
ئەم کۆنگرەیە چارەنوس و کارو رێبازی حزبی بەگشتی دیار دەکات و شەمەندۆفێرەکە دەخاتەوە سەر هێڵی خۆی و "کۆتایی بە رەوتی ئانارشیزمی سیاسی دەهێنێت کە خەریکبوو یەکێتی جڵەوبکات."
کۆنگرە یەکێک لە ئەرکەکانی ئەوەیە بۆ ئەم قۆناغە کە شەرعیەتی سەرۆکایەتی بباتە ئاستێکی هەرەژوور؛ سەرۆک لە پەیکەری نوێدا، دەکاتە نمایندەی هەموو یەکێتیەکان و بریار بەدەستی ئەم سەردەمە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردایەتی حزب بەکردەیی خاوەن رۆڵدەبن، و قۆناغی زۆری و بۆری تێپەڕدەکەن.

 

 سەرکردایەتی حزب خاوەن پێگەدەبن لەسەر دروستکردنی بڕیاری سیاسی و ئاڕاستەکردن و بەهێزکردنی سوڕی ژیانی حزبایەتی بەشێوەیەکی تەندروست و دور لە دەستەو تاقم و کوێخای سیاسی.

 

کۆنگرە وەک روداوێکی سیاسی؛ چەند بۆ لایەنگرانی یەکێتی جێگەی گرنگیدان و بایەخە، زیاتر لەوە بۆ غەیرە یەکێتیەکان جێگەی دروستبوونی هیوایە کە پەیوەستە بە گۆڕانی جۆری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری..هتد،. کۆنگرە بۆ یەکێتی فرە رەهەندە؛ زۆرتر پەیوەستە بە ژینگە گشتیەکەوە کە چارەنوسی ناوچەکەو کەشی ئازادیی و سەربەستی و خزمەتگوزاریی لەگشت رووەکانەوە دیاری دەکات؛ تەنانەت ئەم کۆنگرەیە پارسەنگی سیاسی راستدەکاتەوە. بەجۆرێک کاریگەریی لەسەر فکرو هەڵوێستی سیاسی و ئەدای حکومرانیەوە دەبێت کە ساڵانێکە تەنگژەی ناوخۆیی دروستکردوەو سەرچاوەبووە بۆ سکهەڵگوشینی خەڵک.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket