riklam

سلێمانی ماڵی ھەموو کوردێکی ڕەسەنە

بیروڕا 07:38 PM - 2023-09-25
سەروەر بەرزنجی

سەروەر بەرزنجی

‎سەروەر بەرزنجی

‎سلێمانی بەدرێژایی مێژوو لانکەی ئازادیخوازان و نیشتمان پەروەران بووە، بەجۆرێک ھەموو ئەوانەی بەھۆی فشاری دەرەبەگ و زۆرداران لە زێدی باب و باپیرانیان دەرکراون یان بێزارکراون، ڕویان کردۆتە شاری سلێمانی،چونکە ھەموو ئەوانە بەگەیشتنیان بۆ سلێمانی ھەمیشە وەک زێدی لەدایکبونیان ھەستیان بە ئارامی کردوە،خەڵکی سلێمانی ئەوەندە ڕێزیان لێگرتوون خۆزگەیان بەوە خواستووە ھەر لەو شارە لەدایک بووبن.

‎ئێستاش وەک ڕابردوو سلێمانی ماڵی ھەموانە لێرە کەس ھەست بە ئاوارەیی ناکات بۆیە ھەموو  ڕودەکەنە ئەو شارە تادێت ئەو شارە زیاتر دەبێتە نیشتمان و جێگەی ئازادیخوازان و نیشتمان پەروەران،ئەو جۆرە خۆشەویستیەی سلێمانیەکان بۆ میوان و ھاونیشتمانیان لە ھەرچوار پارچەی کوردستان وای کردوە ھەموان تامەزۆری ژیان بن لەو شارە.

‎بەڵام بۆ ناحەزان بەو شارە ئەوە ھەزم  ناکرێت، ھەربۆیە لیزا فەلەکەدین کاکەیی دەیەوێت ئەو شارە وەک ناوچەی قەدەغەکراو نیشانی خەڵک بدات،دەیەوێت سلێمانی بەناوچەیەکی نائارامی ئەرمەنستان بناسێنێت و بڵێت ژیان لە سلێمانی مەترسیدارە،قسەکانی ئەو دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کەچەندە ڕقیان لەو شارەیە چاویان ھەڵنایە بەو ھەموو پێکەوەژیانەی چین و توێژەکانی ئەوشارە کەچۆن ھەموو پێکەوە وەک یەک تیم دەژین و خۆشەویستی لەسەروی ڕقە لەنێوان پێکھاتەکانی ئەو شارە.

‎لیزا فەلەکەدین دەیەوێت یەکێتی شار بەشاری پارێزگاکەو گوند بەگوند ڕاوی ئازادیخوازان و نیشتمان پەروەران بکات،
‎خۆ سلێمانی بۆتە مەنزڵگەی ئەو کەسانەش کەلەژێر سایەی دەسەڵاتی ھێزەکەی لیزا دان،چەندین کەس بەھۆی فشارو ھەڕەشەو سوکایەتی ناوچەی ژێر نفوزی ئەوانیان بەرەو سلێمانی جێھێشتووە،دەبێت لیزا ئەوە بزانێت یەکێتی ناچێتە ژێرباری ڕاوکردن و کوشتن و وەدەرنانی کەسانێک کە ڕویان کردۆتە سلێمانی،ھەروەک چۆن خەڵکەکەی میوان دۆستن،یەکێتیش بەھەمان شێوە پارێزەری ھەموو کوردە لە ھەر ناوچەیەک بێت،ئەوەی لیزاو ھاو ئاوازەکانی کاری بۆدەکەن لە گەورەیی سلێمانی کەم ناکاتەوە،چونکە ئەو شارە نازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری ھەیە،ناکرێت ببێتە گۆڕستان و بۆ ئازایخوازان و نوسەران و نیشتمان پەروەران.

‎ھەموو ئەو بیانوانەی بە سلێمانی و خەڵکەکەی دەگرن تەنھا لەبەرئەوەیە کوردایەتی و خۆشەویستی لەو شارە لە ئاستێکی مەزندایە،کێ ھەیە بێتە سلێمانی و ئارەزوو نەکات لەو شارە بژی،بۆیە لەجیاتی پشتگیریی دوژمنانی کورد، پێویست بوو لیزا فەلەکەدین ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیانە بکات کە دەرھەق بە خەڵکی پارێزگای سلێمانی دەکرێت،بەڵام ئەوەتا لیزا پێش دوژمن کەوتوەو بیانوو دەھێنێتەوە زۆر باشتر لەدوژمنانی کورد دەرھەق بە خەڵکی پارێزگای سلێمانی.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket