riklam

ریفراندۆم و چەماندنەوە!!

بیروڕا 02:53 PM - 2023-09-25
هێمن حەسەن جاف

هێمن حەسەن جاف

هێمن حەسەن جاف

نە ئەنفال نە کیمیاباران هێندەی ڕیفراندۆم کوردی نەچەماندەوە

لەمێژووی سەد ساڵی ڕابردووی گەلەکەمان، تا دوا لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم، یەک حاڵەتم پێ بڵێن هێندەی ئێستا دەسەڵاتی کوردی بۆ بەغدا خۆی چەماندبێتەوە!

 

ڕۆژگارێک کورد لەبەرامبەر تۆپ و تەیارەو ناپاڵمی ڕژێمی بەعس هەر بەپێوە لەسەنگەرەکانی کوردایەتی شەهید دەبوو، خۆی نەدەچەماند، ئەنفال و کیمیاباران و تەعریب و تەبعیس و تەهجیر کراین، هەر سوربووین لەسەر بەدەستهێنانی مەفە ڕەواکانی گەلەکەمان، کورد بەرامەبر بەغدا هەرگیز بیری لەچەماندنەوە نەدەکردەوە.

 

ئەوانەی سیاسەت بەیاری لگاوکردن بەچارەنوسی میللەتێک تێگەیشتبوون، بەدروشمی نوشتە و جادوی  ئەگەر سەریگرت یا سەری نەگرت قوماریان بە داهاتووی میللەتەوە کرد، حکومەتی کوردیان وەها توشی چەماندنەوە کرد لەهەموو ڕویەکەوە دەقونوشتیان کرد، بەهیچ تەعدیل چیەکی سیاسی ڕاست نابێتەوە.!

 

 سیاسەت بریتیە لە هونەری مامەڵەکردن لەنێوان حاکم و مەحکومدا، سیاسەت واتا بەدەستهێنان و هەندێ جار مامەڵکردن لەگەڵ ئەمری واقیعدا، ئەویش بەلۆژیک بۆ کۆدەنگی لەبڕیاردا بۆ ئەوەی بەکەمترین خەسارەت ئامانجەکانت بپێکیت.

 

بەداخەوە پەنجە ڕاوەشاندن و حساب نەکردن بۆ ڕەئی یەک بەشەر، کوردی گەیاندە خراپترین دۆخی حکومڕانی، لەمێژووی هیچ کابینەیەکی هەرێمدا کورد هێندەی ئێستا زەلیلی دەستی بەغدا نەبووە،هیچ کاتێک و لەهیچ قۆناغێکدا کورد هێندەی ئێستا بۆ شان ماچکردنی عەرەب نەچەماوەتەوە !

 

ئاخر چەماندنەوە هەیە لەوە گەورەتر، دروست لەدوای ڕیفراندۆم، بەرزترین پۆست و دەسەڵاتی ئەم هەرێمە نێردرایەوە ماڵەوە، تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان و 51% خاکی هەرێممان لەدەسدا، فڕۆکەخانە و تەواوی پەیوەندیە دیبلۆماسی و سەرچاوە دارییەکان بەموچەو قوتی هاووڵاتیانەوە بڕان، نرخی سوتەمەنی بەتایبەتی بەنزین لەکوردستان لە 450 دینارەوە بوو 1500 دینار، جگە لەشەهیدبوونی دەیان پێشمەرگەو فەرماندە، یەکێتی لەشەڕی 16ی ئۆکتۆبەرو ئاوارەبوون و سەرگەردان بوون سەدان ماڵە کوردی کەرکوک دووزخورماتوو، ئەمانە و دەیان چەمینەوەیتر بەڕووی بەغدادا هەموویان کۆبەندی لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم بوون کەهیچ مێژوویەك چاوەڕووی ئەوەی نیە ئەم ڕاستیانە پەردەپۆش بکات و لەنەوەکانی داهاتووی بشارێتەوە، بەهۆی کورتبینی چەند بەناو سیاسیەک چ گۆبەندێکی بەسەر گەلی کورد و ناوچە کێشەلەسەرەکان هێنا.

 

پێگەی کورد لە عیراق پێش ڕیفراندۆم هێندە بەهێز بوو، زۆرجار عەرەبەکان بەتوانجەوە دەیانوت کورد لەم عیراقەدا خاوەنی دوو دەوڵەتن لەناو یەک دەوڵەت، بەجۆرێک لەحکومەتی هەرێم هاوشێوەی دەوڵەتێک سەربەخۆ سەرجەم سەفارەتەکان و پەرلەمان و حکومەت و هەرێمێکی خاوەن کیان لەناو دەوڵەتی عیراق فەراهەم کراوە، هاوکات لەعیراقیش خاوەنی سەرۆک کۆمارو چەندین وەزیر و پەرلەمانتار و پێگەیەکی بەهێزیان هەیە لەجومگە ئەساسیەکانی عیراقدا.

 

ئەوەی جێی سەرنجە کۆمەڵێک دروشمباز،وەک ئەوەی نەبایان بینیبێ نەبۆران،ڕیفراندۆم بەدەسکەوتێکی زۆر مەزن وێنا دەکەن، وەک ئەوەی کوردستان لەدوای ڕیفراندۆم بووبێت بەشامی شەریف و دەوڵەتی سەربەخۆ، هیچ شەرمیش ناکەن دەڵێن خۆ ناچەمێنین، سەیرە وا زوو لەبیرتان چوو!!؟؟

 

لەکۆتاییدا سەرۆکی هەرێم و حکومەتیش بەرەسمی سڕبوونی ڕیفراندۆمیان ڕاگەیاند و وتیان بمانبوورە بەغدا وامانزانی ڕادیۆ بوو.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket