riklam

خەرامان

بیروڕا 07:17 PM - 2023-05-17
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

چیرۆکی یاداشت
نووسینی... ستران عەبدوڵڵا

 

 نووسین بەزمانی کوردی جوانە، نووسین بۆ کوردستان، کەرکوکی وتەنی، (دەها جوانە) ، جا شەهیدیش بینووسێ ئەوا جوانی جوانانە.ئەوی ئەو سەردەمە خوێندمەوە زۆر زۆر جوان بوو.
دەستنووسی نووسینەکەی ئەم شەهیدەم لە چلەی خۆی خوێندەوە و بۆ چاپ و چاککردن پێدا چوومەوە. نووسینەکە یاداشت بوو ، بەڵام یاداشتی ئەم زەمانە نەبوو کە هەر پیاهەڵدانی زاتی و پاڵەوانێتیی خۆیی بێت.
یاداشت وەک چیرۆک و بەسەرهاتی ناو شۆرش ، لەسەر کوردەواری و لەسەر خەم و پەژارەی لاوانی کورد بوو. کچ و کورێکی ئەویندار لێیان قەومابوو لەشار، تینی ئەوینی پاک رەوانەی ناوچەی ئازادی شۆرشی کردبوون. دەڤەری ئازاد لە ژێر گوشاری دوژمن و لە ژێر فشاری دابی کۆمەڵ ناچاربوو ئەولەویەت بداتە رزگاری نەتەوە ،نەک رزگاری ئەڤین، ناچاربوو بۆ مانەوەی شۆرش خەریکی پێشمەرگایەتی بۆ رزگاری نیشتمان بێت ، نەک پێشمەرگایەتی بۆ ئازادی ئەوینی بێگەردی کچان و کوڕانی خێر لەخۆ نەدیوی کوردستان.

 

ئەم سەرکردە ئازایە کە یادەوەری داستانی واقیعیی نووسیوەتەوە ، لەناو جەرگەی سیاسەت و کوردایەتی بەرپرسیارێتی لەسەر شانە وەک شۆرش و بەرپرسیارێتیشی لەسەرە وەک مام و برازای دوا رۆژ.
شەهید بە رەمز و جەڤەنگ نووسیویەتی کە تەکنیک هەر بۆ جەنگ و نەبەردی پێشمەرگانە نییە، بۆ ژیان و خۆشبەختی و دوا رۆژی کوردەواریشە. بگرە بۆنەی خەبات و چەک و قەڵەمیش بۆ دوارۆژ و بۆ دڵنەوایی و دڵداری گەلە . یاداشت لێرە وەک (گوڵی خوێناوی) گۆرانی شاعیر سەربەرزی ئەوینی پاک هەڵدەبژێرێ. لە دێری کۆتایی یاداشتدا دوو ئەویندار تا لە ئاوایی چەک و پێشمەرگایەتی و دابی عەشیرەت بەسەلامەتی ئیزن دەدرێن، پشتێنی پارێزگاری پەنهانیان بۆ دەکرێت تا برۆن دوا رۆژ بنووسنەوە.
ئاخر شۆرش خوێن دەدا بۆ ئایندەی وڵات ، مەرجی نییە خوێنی تۆڵەی دابی خراپی کۆمەڵایەتیش بستێنێ .
ئەم یاداشتە یاداشتە لەسەر ئەوینی پاک ، یاداشتە لەسەر جەبری ئەولەویات، لەسەر پێویستی شۆرشی نەتەوە و پێویستی گۆرانکاری کۆمەڵایەتی لەبەر خاتری نەوەکانی دوا رۆژ.

 

دوو زیاتر لە سێ دەیە نازانرێ دوو پالەوانی ئەم ئەوینە لەچ مەملەکەتێک گیرسانەوە و بەرهەمی ئەوینیان چەند منداڵی چاوگەش بوون؟
بەڵام روونە ئەمرۆ تەقویمی شەهادەتی ئەم سەرکردە و ئەم شەهیدە قیتوقۆزەی شۆڕشی نوێیە کەچی پێویست بوو بۆ ئاشتی کوردستان کردی و چی لەسەری بوو بۆ دوو لاوی کوردەواری کردی . ئینجا با کۆی تۆماری خەبات و تێکۆشانی بۆ رزگاری گەل و وڵاتیش لەولاوە، بوەستێ.
یاداشتی باسکراو بە قەڵەمی حەسەن کوێستانی نووسراوە و یاداشتی رزگاری و ئاشتیش بە خوێنی خۆی و هاورێکانی سوور سوور نەخشێنراوە. خەرمانێکی بە بەرەکەت و خەرامانێکی درەوشاوە و رۆشنە ئەم خەباتە دێرینە واجبە بیگێڕینەوە.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket