هەڵۆی سوورەکانی بەغدا
بیروڕا 10:20 PM - 2023-05-09
خەرامان
هەڵۆی سوورەکانی بەغدا
ستران عەبدوڵلا
بەغدا گەرمە و تەختانییە، لە بەر فیدرالی ناڵێم بیابان نییە، دەنا خۆی وایە.بیابانی سەراب و سیحر و خەنجەری ژەهری قەبیلەكانە، بە تایبەتی بەغداکەی بەعس.
بەڵام ناو جەرگەی بەغدا بۆ هەڵۆی سوور دەبێتە شاخی سەركەشی كوردستان. لەهەر جێ ویستی ئازادی و ئازادیخوازی هەبێت كوردستانە، جا لە باخچە هەڵواسراوەكانی بابل ، یان سێدارە هەڵواسراوەكانی بەغدا بێت.
هەڵۆی سوور هەر ناوی دیوانی شیعری موقامەتی زمانی شیرینی كوردی نییە. لە بەغدا هەڵۆی سوور ناونیشانی درامای سیزیفی گەرمەسێرە.
مولازم جوامێر و هاوڕێكانی دواپەردەی خوێنینی تێكۆشانی گەرمەسێری و فەیلی نمایش دەكەن.
پایتەخت زیندانە کە کلیلەکەی لای جەلادە و سەری كۆڵانی سیاسەتی بەغداد گیراوە، بەحاڵ و ئەستەم جێی فەیلی و دیموكراسی و دادی تێدا دەبێتەوە. نە بازاڕ ماوە ، نە شۆرجە. نە مەدرەسەی سانەوی فەیلی هەیە و نە لەیلا قاسم لەگەڵ وەسفیە بەنی وەیس دەچنە ئادابی بەغدا.
هەیە و نییە گولەی تایفەگەری و گوللەی تەسفیر و تەرحیل. فەسڵی (بێژەن و کەیخەسرەو و کامبیزە) ، گێڕانەوەی پەژارەیە و ئەلمەنسور دیسان لە ئەبو موسلیمی هەڵپێچاوە و گەرەكێتی عەهد و پەیمان پێشێل بكات. هەڵۆ سورەكان بۆ كورد و كوردستانێك ،كە یەك بست زەوی و یەك قروشیان تیا نییە، زنجیر دەپسێنن و لەسەر كوردستان و فەرهەنگەكەی دێنە جواب و دەسترێژ لە بەعسییەکی زمان لووس دەكەن کە رۆشنبیری کوردی گڵاو کردووە.
ئەمە داستانی هەزار دەستانە و باقی شانامەی فیردۆسی سەدە، شمشێری عەلی و پەڵە خوێنی رۆستەم و زۆراب لەكەس شاراوە نییە و دەماودەم دەگێڕدرێتەوە.
ئەمە كورتەی هەڵۆی سوور و كورتەی نەفرەتی بەرامیكەیە كە یەخەی سیزیڤی كوردی بەرنەداوە.
ئەم چیرۆكە بەغدای قەرەباڵەغە كە تا ئێستاش لە كورد عاسێیە. ئەمە بەسەرهاتی هەڵۆ جوامێر و رەفیقە شەهیدەکانێتی کە لە ناو عمومی مەملەکەتا فازڵ بەراکیان هەراسان و مام جەلالیان سەربەرز کردبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09