کوردستان بە یەکگرتویمان پێشتردەکەوێت
بیروڕا 12:26 PM - 2023-05-09
دارەوان حاجی حامید
تەبایی و یەکگرتوویی هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەگشتی دەبێتە هۆی پێشخستن و سەرخستنی هەرێمەکەمان، جگەلەوەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دەهێنێت ، هاوکات یەکگرتویمان دەبێتە هۆی بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم مەترسییەكان ، کە روو لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەكەن ، وەکو یەک شوناسی نەتەوەیی و یەک قەوارەی پێکەوە هەڕەشە لێکراوو یەک نیشتمانی پێکەوە داگیر کراوو تەماع تێکراو،
واتە بە یەکگرتوویی و تەبایی دەگەین بەو ڕاستییەی کە سەرباری هەموو جیاوازییە ناوخۆییە جوگرافی وناوچەیی وفکربی وپ ێکهاتەییەکانی گەلی کوردستان، سەرباری چەندین هێزی جیاوازو تا ئاستی دژ بە یەک، بەڵام ئەمانە مەحکومن بەوەی کە پێکەوە هەموو لەبەرامبەر یەک هەڕەشەو یەک سیاسەتی نێو دەوڵەتی بەرژوەندیخوازیدان و پێکەوە لەسەر یەک خاک لەبەردەم هەڕەشەکان داین، بۆیە مێژوو چەندین بارەی دەکاتەوە کە بەشێکی سەرەکی شکستەکانی کورد دەگەڕێتەوە بۆ ئەو لێكدابڕانە ناوخۆییەی کورد و ڕووبەرووبوونەوەی هێڕشەکان و زۆر جاریش بوون بە بەشێک لە یەکدی وێرانکردن، ئەمڕۆ مێژوو پێمان ئەڵێت لە جیاهانێکی بەرژەوەندیخوازدا کە بەهاکان بوونەتە قوربانی بەرژوەندی، تاکە سیستەمی بەرگریکردنی کورد لە خۆی و تاکە چەکی مانەوەی لەم جیهانەدا و ڕووبەرووبوونەوەی هێڕشەکان، هێزی یەکبوون و کاری پێکەوەیە و تابایی و یەکڕیزی هێزە سیاسیەکانە کە دەبێتە هۆی گەشەکردن و پاراستنی هەرێمەکەمان و خۆشگوزەرانی .
چیدیکە نابێت کورد وەک میللەت و چ وەک تاک چ وەک سیاسی چ وەک هاووڵاتی سادە تەنها خۆی بە قوربانی دوژمنە دەرەکیەکان و ولاتانی داگیرکەر بزانێت لەبەرئەوەی دەوڵەتە زلهێزەکان ئەگەر کاریگەریشیان هەبێت بۆ ڕێکخست و یەکڕیزی نێوماڵی کورد بەڵام دواجار ئەم دەوڵەتانە بەردەوام لە جەنگی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندان بەبێ گوێدانە قوربانیەکان و ئامادەشن لە هەموو ساتێکی مێژووییدا پشت بکەنە کورد.
هەموو ئەو ئەزموونە مێژووییانە سەلماندوویانە کە هێزێک لە دنیادا دۆستی کەس ولایەنی دی نییە، هیچ دەوڵەتێک خۆشنوودی و ئارامی و سەرەوەری خۆی ناکاتە قوربانی ئەوانی دی و نایبەخشێت بەوانی دی، ئەوەی دەتوانێت لەم دنیا دڵرەق و بەرژەوەندکاری و یەکدی کوشتن و پێشێلکردنی ئەوانی تردا سیستەمێکی بەرگری و مانەوە دروست بکات ئەوا لەسەروو هەموو شتێکەوە بەرگریکردنە لە خود، ئەوەی لێرەدا دەبێت بۆ کورد ئاشکرا بێت ئەوەیە کە خودی خۆی دوژمنی سەرەکی خۆیەتی پێش ئەوانی دی وە خودی خۆی ڕزگارکەری خۆیەتی پێش ئەوانی دی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09