لە ترۆپكی هێزی بەعسدا خۆپیشاندانی زانكۆی سەڵاحەدین ئەنجامدرا
بیروڕا 09:31 AM - 2023-05-08
پەروین بابەكر
ئەمڕۆ 41 ساڵ تێدەپەرێت بەسەر خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، دوای ئەو زەمەنە، هێشتا یادی شەهیدانی ئەو خۆپیشاندانە لامان زیندووە و بەڕێز و بە وەفاوە دەڕوانینە سایەی خوێنی گەشیان، لەناویاندا بۆ بەندە شەهید سەفا سدیق جەراح هەم هاوڕێ و هەم نموونەی نەبەردی بوو.
كاتێك دەسەڵاتی بەعس، بە گژ هەر جوڵەیەكدا دەچووەوە، كە بۆنی كوردایەتی و كوردبوونی لێبێت، لەو كاتەدا كە دەسەڵاتی دیكتاتۆریەتی عیراق، لە ترۆپكی هێزدا بوو، رەشبگیری و كوشتن و لەناوبردنی كردبوو بە بەرنامە، لەو رۆژگارە رەشەدا، بڕیاری خۆپیشاندانی سەرتاسەری زانكۆ درا، كە بەرنامەكە بەو شێوەیە بوو لە ناو زانكۆوە سەرهەڵبدات و هەموو شار بگرێتەوە، بەڵام بەداخەوە، بەهۆی زوڵم و زۆری دەسەڵاتەوە، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی ئەوكات سڵی لە خوێن رشتن نەدەكردەوە، بە دەیان شێوازی جیاواز بە بێ دەست پاراستن لە خوێندكار و لە كوڕ و كچ، دەستی بە كوشتن و لەناوبردن كرد.
بەداخەوە لەو خوێپیشاندانەدا، تێكۆشەر سەفا سدیق جەراح شەهید بوو، بەشێوەیەكی ئەوەندە كاریگەر و نا مرۆڤانە شەهید كرا، جگە لە بەعسییەكان لە دەسەڵاتی هیچ مرۆڤێكدا نییە ئەو كارە بكات. شەهید سەفا چووە كاروانی نەمرانەوە و ئەوەی ساڵانە بەدوای یاد و یادگاریدا وێڵ بوو، خەباتگێڕ و پێشمەرگەی دێرین كاك نەوزاد سدیق جەراحی برای بوو، كە هەموو ساڵێك بە گوڕ و تینەوە دەیویست یادی شەهید سەفا بەرز رابگرێت، بەداخەوە بۆ ئەم ساڵ كاك نەوزادیش بەجێیهێشتین.
درود بۆ گیانی پاكی شەهید سەفا و كاك نەوزاد و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری و ئازادی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09