كۆمەڵگەو چەكی بێ مۆڵەت
بیروڕا 06:20 PM - 2023-05-02
پارێزەر ئەڵماس گەرمیانی
چەك لەكۆمەڵگەی كوردیدا بووەتە هۆكارێك بۆ ئەنجامدانی تاوان و كارەسات، لەبری ئەوەی كە هۆیەك بێت بۆ سەروەربوونی یاسا و پاراستنی سنوور، چەك بەجۆرێك لەجۆرەكان بەیەكێك لەفاكتەرەكانی تێكدانی شیرازەی كۆمەڵ و خێزان لەلایەك و هەتیووكەوتنی منداڵ و جەرگ سووتانی دایك و باوك و خوشك و برا و بێوەژن كەوتنی ژنان.
ئەوەی ئاسانكاری كردووە بۆ ئەنجامدانی تاوان لەرێگەی چەكەوە بوونی چەكە بەدەستی زۆرێك لەتاكەكانی كۆمەڵگە هەروەها تەواوی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان، بوونی چەك بەدەستی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان لەپاش دەوام و بردنەوەی ئەو دوژمنە بۆ ماڵەوە گرفتی سەرەكی كۆمەڵگەیە و زۆر رێگەخۆشكەرە بۆ ئەنجامدانی تاوان، بۆیە پێویستە بردنەوەی چەك بۆ ماڵەوە قەدەغەبكرێت، بەدەر لەوە ئەوئاسانكارییەی دەكرێت بەپێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك مەترسییەكی ترە لەسەر كۆمەڵگە كەبەناوی بەرگریكردن لەخود و دوژمنایەتی ئاسانكاریەكی زۆر كراوە بۆهەڵگرتنی چەك ئەوە لەكاتێكدایە بەهیچ جۆرێك لەكەسی هەڵگری چەك ناكرێت ئایا تاچەند باری دەروونی جێگیرە یاخود.
هاوكات نابێ ئەوە لەبیربكرێت كە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاشكراو بەنهێنی هاوشێوەی هەر شمەك و كەرەستەیەكی تر كڕین و فرۆشتن بەچەكەوە دەكرێت،ئیتر چەكی بچوك بێت یان گەورە یاخود راو، بۆئەوەش دەروازەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عیراق لەلایەك و دەروازە سنوریەكان لەگەڵ ئێران لەلایەكی تر هەمیشە واڵا و بەردەوام بەقاچاخیش بێت چەكی جۆربەجۆر بەچەكی راویشەوە كەمرۆڤی پێ لەناودەبرێت دەهێنرێنە هەرێمی كوردستانەوە، ئەمە سەرباری ئەوەی لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە بەتایبەت لە هەندێك لە پەیجەكانی فەیسبووك بە ئاشكرا ریكلام بۆ چەك دەكرێت .
ئەم هۆشداریە لەكاتێكدا دەخەمەڕوو كە بەپێی بەدواداچوونی میدیاكان تاوانەكان لەهەرێمی كوردستان تەنھا لەرێگەی چەكەوە زۆر جاریش لەرێگەی چەكی بێ مۆڵەتەوە ئەنجام دەدرێن زۆرجاریش پاساوی خراپی دۆخی دەروونی دەكرێتە بیانوو یاخود هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكان.
بەدیدی من بوونی حزبی زۆر و هێزی زۆر لەكوردستان بووەتە هۆكارێك بۆ هەڵگرتنی چەك و تەشەنەكردنی لەكاتێكدا دەبوو چەك تەنھا لەسەر سنورەكان بوونی هەبێت لەگەڵ بنكەكانی پۆلیس .
ناو بەناو لەهەرێمی كوردستان هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی چەكی بێ مۆڵەت ئەنجام دەدرێت بەڵام بەداخەوە ئەو هەڵمەتانە لەبری ئەوەی بەردەوام بن كەچی ناو بەناو ئەنجام دەدرێن و نابێتە هۆكارێك بۆ ریشەكێشكردنی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت، بۆیە دەبێت پرسی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت بەیاسا رێك بخرێت و قەدەغەبكرێت.
هەر لەسەر ئەم پرسە كە مەترسیەكی جدییە لەسەر كۆمەڵگە بەداخەوە رۆژنامەنووسان و میدیاكان رۆڵێكی ئەوتۆیان نەبینیوەو نەگێڕاوە بۆهوشیاركردنەوەی تاكی كۆمەڵگەو مەترسی دوورخستنەوەی ئەودوژمنە لەسەر كۆمەڵگە، هاوكات دەبێ مامۆستایان لەناوەندەكانی خوێندن و مامۆستایانی ئایینی لە مینبەری مزگەوتەكانەوە بەردەوام رۆڵی خۆیان ببینن لەمەترسیەكانی هەڵگرتنی چەك ودورخستنەوەی ئەو دوژمنە لەكۆمەڵگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09