riklam

ئەم رێکەوتنە چۆن دروست بوو؟!

بیروڕا 12:44 PM - 2023-04-04
بەهجەت ئەحمەد

بەهجەت ئەحمەد

نوسینی: بەهجەت ئەحمەد

پێشتر ووتاری سیاسی وبریارەکانی لایەنی پارتی بۆ پرۆسە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان روون بوو، ئەنجامەکەشی بۆ خەلکی کوردستان رونتر بوو کە لەماوەی نۆ سالی رابردوو سەرخان و ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستانی ھەلتەکاند و حکومەت و خەلکی کوردستانی ئیفلاس پێکرد

لەسەرەتای دەستبردن بۆ نەوتی ھەرێم خەلکە شارەزا و دلسۆزەکە داوایان کرد کە ھەرێم بگەرێتەوە رێگە راست و دروستەکەی حکومرانی و رێکەوتن لەگەل حکومەتی عێراق تا گەیشتە خۆپیشاندانی جەماوەری بەلام وەلامیان ئەوە بوو ووتیان برۆن ھەلپەرن نە  گوێمان لێتانە نە حسابتان بۆ دەکەین 

فشاری جەماوەری پالپشت بە فشاری یەکێتی و تیمەکەی لەناو حکومەت کە توانای لە دواجار رێگربێت لە سەرەرۆی و بی منەتی لایەنی بەشداری ناو حکومەت تا بێتەوە سەر رێگا راستەکەی حکومرانی دەستیان پێ ھەلبگیرێت لە یاری کردن بە قوتی خەلک و زیاتر کاول نەکردنی ئابووری کوردستان بۆیە ئەمرۆ اجبارکران کە بگەنە بغداد تا ھەلەکانی رابردوویان بە دەستی خۆیان پێ راست بکەنەوە.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket