کوردایەتی دەربەستییە
بیروڕا 07:36 PM - 2023-04-01
کوردایەتی دەربەستییە
دەرکەوت هەر سۆمۆ برا گەورەتانە
ستران عەبدوڵڵا
وەرنە سەر ڕا و رێگەی یەکێتی کە ئەوسا و ئێستاش سەرکەوتنی کوردستان لە رێکەوتنی هاوسەنگ لەگەڵ بەغدا دەبینێ.
کاتی خۆی تیمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دانوستاندێکی دوورودرێژ و بەرهەمداری کرد کە لەبەر بیرکردنەوەی تەسکی حزبیی و لەبەر بژاردەی هەڵەی نەوت فرۆشی و ناشەفافی کاروبارەکان رەوشەکەتان هێنایەوە خاڵی سفر.
زووتر لەگەڵ بەغدا رێکەوتبان ئەمڕۆ پێویستتان بەم بەپەلە تەسلیمبوونە و بەو هەمووشت تەسلیمکردنە نەدەبوو.
باشتر بوو کە لەسەرەتاوە، بە بەرچاوڕوونیی و واقیعییەوە رێکەوتن بە دەستوور و دەفتەر و قەڵەم بکرایە و هەق و حیسابی دوو لایەنە بچەسپێ نە غەدرمان لێ بکرێ و نە بێ پەرواش بین لە سیاسەتی رەسمی عیراق، چونکە ئەم هەموو عینادییە کارێکی کرد مووچە و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک دوا بکەوێ، پەکی بکەوێ و بکەوێتە ژێر هەڕەشەی هات و نەهاتەوە.
چەند ساڵە یەکێتی داوا دەکات رێگە راستە دەستوورییەکە لەگەڵ بەغدا بگیرێتەبەر، ئاخر کۆششی تەفاوزیی سیاسەتی کورد بۆ رێکەوتنێکی هاوسەنگ و عادیلانە خەرج بکرێت لەگەڵ پایتەختی فیدراڵی باشترە لە وێڵبوون بەدوای پایتەختە ئیقلیمییەکان کە لە بچووکترین پێچاوپێچدا رازی بوون بە مەرج و داوای بەغدا و دەرکەوت ئەوانیش لەبەردەم یاسا و داوای یاسادا هیچیان پێ ناگوترێ.
جا بۆ ئەوەی بە زمانی شیرینی کوردی هەڕەشە و گوڕەشەی بان نەتەوەیی نەکرێت کەس نەیگوتووە بەغدا لە رووی دیموکراسیی و دادپەروەرییەوە شامی شەریفە و هەموو داوایەکی هەرێم پەسەند دەکات و هەر کە چووین ئیتر سەرکەوتین، بەڵام بەغدا سەرەڕای هەموو شتێک پایتەختی سیاسەتی کوردیشە و لەسەر بنەمایەکی دەستووری مەجبورە لانی کەمی ویستی کوردستان بسەلمێنێ و دوای دانوستانی دژوار هەر دەبێ لەگەڵمان رێکبکەوێت.
بەڵام ئەی کێ دەتوانێ یەخەی پایتەختی دراوسێ بگرێت ئەگەر پاشقولیان لێ گرتین و رزق و نانیان خواردین؟ بە کام دەستوور شکات و سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەین؟
با کەس نانوپیازی کوردایەتی بە سیاسەتی چەوتی تەیفێک لە سیاسەتی عیراقییەوە نەخوات و کەموکوڕی و پاشەکشێی سیاسیی بەغدا لەماوەی چەند ساڵی رابردوو نەکاتە ئەنجەتی رووکردنە ئەنقەرە و پشتکردنە بژاردە دەستوورییەکانی عیراق. کە تۆ چۆڵتکرد و لەوێ نەبووی تا میوان نەبی بێگومان مافت دەخۆن و شوێنت دەگرن و جێگات پڕ دەکەنەوە. ئاخر مەعلومە کە گۆشەگیری نەتەوەیی و بێباکی لە پڕۆسەی. سیاسیی پاتیەخت بەرامبەرەکەت هاندەدا کەینوبەینی شۆڤێنی و تایفەگەری خۆی سەر بخات.
بەڕێزینە کاتێکی بە خەڵکەکەی خۆمان بڵێین کوردایەتی دەربەستییە نەک سەرچڵی، کوردایەتیی دەستگرتنە بە بژاردە دەستوورییەکانی کوردستان و عیراقەوە کە باوکە دامەزرێنەرەکانی عیراقی ئیتحادی لەسەرکردەکانی کورد تا سەرکردەکانی ئۆپۆزسێۆنی عیراق رەنجێکی فەرهادیان بۆدا. کوردایەتی لە بەغدا بە عەرەبی و بەکوردی دەکرێ کە دەبێ وەرگێری باش بە ئەمانەتەوە بیگوازێتەوە. سەد بڕگە و یاسا و مادەی دەستوورییمان لەگەڵە بە مەرجێک خۆمان لە بەغدا پارێزەری بین، ئێ کە خۆمان لێی پاشگەزببینەوە و بەدوای کڵاوی بابردوو بکەوین بۆچی پێمان وایە دەستەبژێری عەرەب لە شیعە و سوننە کە لە دۆخێکی تایبەتدا ئەم دەستوورەیان بۆ سەلماندوین، تا سەر بەدیارییەوە دادەنیشن و بە دڵی خۆیان بژاری تیا ناکەن و پێچەبەدەورەی سیاسیی لێ رەچاو ناکەن؟.
ئەم هەموو هاشوهوشەی نەوتی خۆمان و ئابووری سەربەخۆ و سەروەری و سەرکەوتن کەچی هەر سۆمۆ برا گەورەتانە ئێ خۆ سۆمۆ چەند ساڵە عینوانی دیارە و بارەگاکەشی ناسراوە ئیتر بۆ ئەم هەموو مووچەبڕین و پاشکەوت و داکەوتە؟
ئێستاش نەچووە و بچێ؛ وەرنە سەر را و رێی یەکێتی کە بژاردە دروستەکەیە:
دانوستانێکی ئازایەنە و دەستووریانە پەرە پێبدەن نەک رێکەوتنێکی بەهاری یەک وەرزی کە متمانە لەق بکات، بەڵکو رێکەوتنێکی هاوسەنگ و مەحکەم بێت کە نە لەگەڵ بەغدا تێکیبدەن و نە مافی کورد هەرزان فرۆش بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پلهبهرزكردنهوهی مووچهخۆرانی ههرێم رهزامهندی بهغدای دهوێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19