riklam

دادپەروەری سیاسی..

بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31
هێڤار محەمەد

هێڤار محەمەد

 دادپەروەری سیاسی و  دیموکراسی پەیوەستە بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریەوە

پاریزەرونوسەر: هیڤارمحمد


لە پیناو بەدەستهێنانی ئامانجەکانی حکومڕانیەکی تەندروست  لە هەر نیشتیمانێکدا بەپیی پێوەرە زانستیە کان سیاسیەکان و دەستوریەکان وبنەماکی      دادپەروەری دەبێت وپێویستە  دەسەڵاتەکان کە جیاکراونەتەوە بۆ سێ دەسەڵات (تەشریعی و تەنفیذی و قەضائی)، هەر یەکێک لەم دەسەڵاتانە بە ئەرکی دەستوری ویاسیایی  خۆیان هەڵسن وخۆیان بەدورر بگرن لە ململانی سیاسی وحزبی  کە ببێت بە مایەی زیانی نیشتیمانی لە روی کۆمەڵایەتی وسیاسی و دەستوریەوە، بەڵکو ئەجیندای نشتیمانی وپاراستنی نەخشەی نیشتیمانی  وخزمەت کردنی گەل بە بێ جیاوازی  و پاراستنی ئەرک و ماف لە سەروویی ئەرکەکانیانەوە بێت  ،ئەمەش لە ڕێگەی  پاراستنی ئازادی ودیموکراسی ویەکسانی وسەرەوری یاسا وسەربەخۆیی  دامودەزگا قەزایەکانەوە دێتە دی.

بۆیە گەر بمانەوێ  ببین بە خاوەنی سیستمێکی دادپەروەرانە دەبێت خاوەنی دەسەڵاتێکی دادوەری بەهێز و سەربەخۆ بین ، کە خۆی بە دورر بگرێت لە سەرجەم ئەو ململانێ سیاسیانەی کە  لە  نێوان هەردوو دەسەڵاتەکەی تردا ئەنجام دەدرێت ولە نێوان پارتە سیاسیەکاندا بە بەردەوامی بوونی هەیە لە پێشبڕکی سیاسی وحزبیدا، بە هەمان شێوە دەبێت هەردوو دەسڵاتەکەی دیکە  خۆیان بە دورر بگرن لە ئەرکی پیرۆز وباڵای دەسەڵاتی دادوەری و بگرە ملکەچ بن بۆ ئەحکام وبڕیارەکانی دادگاکان بێ دوو دڵی و دادگاکان بکەن بە شوێنی یەکلاکەرەویکێشەکان بە شێوازی دەستوری ویاسای دور لە دەست تێوردان وفشار خستنە سەر دەسەڵاتی دادورەی ، کە نابێت وەکو ئامڕاز بەکار بهێنرێت بۆ تەصفیەی سیاسی و حزبی و  دوور خستنەوەی رکابەرەکان لە  بەشداری کردن لە پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی کە ئەمە بێ گومان پێچەوانەی  بنەما سەرەتایەکانی پرنسیپەکانی دادپەروەری وفەلسەفەی دیموکراسیە، چونکە کاتێک دادگاکان بە ناوی گەلەوە بڕیارەکان دەردەکەن نابێت وناکرێت ئەم گەلە لە ژێر فشاری حزب وپارتە سیاسیەکانی گەل ودەسەڵاتی دادوری کۆت  بەند کردبێت، قۆڵبەستکردنی ئیرادەی ئازادی ویەکسانی تاک وکۆمەڵگە و ناسەربەخۆیی دادگاکان دەبنە مایەی شەرمێکی کۆمەڵایەتی وسیاسی ومێژویی ومرۆیی بۆ خۆمان وبۆ ڕای گشتی ناوخۆیی ودەرەوە، ئێستا لەدونیای سیاسیدا  هەرکاتێک هەڵسەنگاندن بۆ سیستمێکی حکومڕانی یان سیتمیکی سیاسی بکریت لە سەر بنەمکانی پاراستنی مافی مرۆڤ وسەربەخۆیی دەسەڵاتی داوەری  و پاراستنی ئازادی رادەربرین ودیمۆکراسی ئەنجام دەدریت، بۆیە دەبیت لە کوردستان ولە عێراق ئێستا لە دوایی روخاندن رژێمی بەعس و سەدامی دیکتاتۆر ئاورێکی جدی لەم بابەتە بدریتەوە و بەفعلی واقیعیانە هەوڵ بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادورەی وسەربەخۆیی دادگاکان بدرێت، ئەوەی کە ئیستا دەگوزەرێت دورە لە بنەماکانی جیاکردنەوەی هەرسێ دەسەڵاتەکە( مبدء الفصل بین السلطات)ومایەی نیگەرانیە کە هەتاکوو ئیستا نەتوانراوە ئەم دەسەڵاتانە بە راستقینە جیاکرابێنەتەو،و چەمکی هێز وپارە  کەلەلای پارتی سیاسی دەسەڵاتدار وای لە هەردوو دەسەڵاتەکەی  کردوە  سست ولاواز بن ولە ئاستی پاراستنی کەرامەت وشکۆی تاک و ژیانی  خەڵک و پرسە  نیشتیمانیەکاندا بێ هەڵویست بن و ئەگەر هەڵویێست بنوێنن ئەو لە بەرژەوەندی  حزب وپارتی دەسەڵتداردا دەیشکێنەوە ، کە ئەمەش تاوانێکی مێژووی ودەستوری ویاسیای وئەخلاقیە دەر حەق بە تاک و کۆمەڵگە وگەل ونیشتیمان ئەنجام دەرێت.

راگرتنی باڵانسی هێز لەهەر سیستمێکی حکومڕانی پەیوەستە بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریەوە و دەبێت  هێزی ئەم دەسەڵاتە لە لوتکەی هەرەم ودەسەڵاتی سیاسیدا بیت، بە شێوازیک پارتە سیاسیەکان وحزبەکان کار وکارنامەی خۆیان بخەنە بەردەم گەل وگەل ئازادانە بریاری لێ بدات دور لە ترس وتۆقاندن وستەم و دەستگیرکردن  لە ڕێگەی بەکار هینانی دادگاکانەوە بە  دروست کردنی کەیس وسیناریۆی دورلە راستی وخوڵقێندارو بۆ ئامانجی حزبی وسیاسی لایەنێکی دیاری کراو وقۆرخاکاری هەر سێ دەسەڵاتەکە ،بۆ مەرام وئامانجی سیاسی خۆی کە پێچەوانەی ئاراستەی نیشتیمانیە و دورە لە پرنسیپەکان وبنەماکانی  دادپەورەی وئازادی ویەکسانی ودیمۆکراسی.

ئاشکرایە  کە هەر سیستمێکی سیاسی ودەسەڵاتێک روو لە نەمان وروخان ولەدەست دانی شەرعیەتی ناوخۆیی ونیودەولەتیەوە دەکات ، کاتێک داموودەزگا قەزایەکان سەربەخۆیی خۆیان لە دەست دەدەن و ڕێگە بە فشارەکانی دەسەڵاتی تەنفیذی و تەشریعی  بینە نێو بەرێوەچونی کاری دادگاکان دورلە بنەماکانی دادپەرورەی وسەروەری یاسا ، وە کاتیک حزبی دەسەڵاتدار وپارتیکی سیاسی خاوەنی هێز وچەک هەوڵ دەدات لە  ڕێگای  فشار خستنە سەر دادگا وحکومەت ودەزگا ئەمنیەکانی دەسەڵاتی تەنفیذی وحزبیەوە ، ڕێگە لە مافی تاک وکۆمەڵگە بگریت بۆ بەرگری کردن و  یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە ئاراستەیەکی یاسای راست ورەوا .

لە دروست بونی بەشەریتەوە و هەتاکوو ئیستا  تۆمەت بەخشینەوە و پلان دانان ورکەبەرایەرتی کۆمەڵایەتی وحزبی وسیاسی هەیە و دەبێت بەڵام هەمیشە لە رێگەی دەسەڵاتی دادوەریەوە یەکلاکراونەتەوە بە درێژایی مێژویی مرۆڤایەتی وهەتاکو ئیستا، بە ڕاگرتنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادورەی وچەسپاندی ئەم فەلسەفەیە لە نێو چین وتوێژ وحزب وپارتەکان وەکو ئەرکێک و بە کلتورکردنیان لە رووی کۆمەڵایەتی ویاسایی وسیاسی  و چەسپاندنی لە  فەلسەفەی نیشتیمانی و حوکمڕانییدا ،  تاک وکۆمەڵگەوگەل ونیشتیمان  لە کەناری  ئارامدان وبە  پێجەوانە  نوقم بوون لە مێژووی رەشدا چارەنووسی هەموانە لە پێشی هەموویانەوە حزب وپارتی ستەم کار وتۆقێنەر دژ بە گەل.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket