riklam

سیستمی یەكپەنجەرە ھەنگاوێكی تری قوباد تاڵەبانی

بیروڕا 08:20 PM - 2023-03-12
سەروەر بەرزنجی

سەروەر بەرزنجی

سەروەر بەرزنجی

لەلایەن ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی پڕۆژەیەكی گرنگ ڕاگەیەندرا كە ناسراوە بەسیستمی یەكپەنجەرە.

ئەم پڕۆژەیەی ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بیرۆكەیەكی گرنگ و بەرەوپێشچوونی بواری دەوڵەتداری و حوكمڕانییە لە ھەرێمی كوردستان.
ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان ھەمیشە گلەیی زۆریان ھەیە لەكاتی راییكردنی مامەڵەكانیان لە تەواوی فەرمانگەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و گلەیی ئەوە دەكەن زۆر ھیلاك دەكرێن و مامەڵەكانیان كاتێكی زۆری دەوێت، راگەیاندنی ئەم پڕۆژەیەی ھەڤاڵ قوباد ھەنگاوێكی گەورە و گرنگە بۆ كەمكردنەوەی ناڕەزایەتییەكانی ھاونیشتیمانیان لەپای رایینەكردنی كارەكانیان بەشێوەیەكی دروست و كاتێكی گونجاو، ھەروەھا ھەنگاوێكە دەكرێت لەداھاتوودا بەتەواوی كۆتایی بەوە بهێنێت كە بواری گەندەڵی و رۆتینات لەسەرجەم ئەو داموو دەزگایانە كۆتایی بێت كە ئەم پڕۆژەی تێدا پەیڕەو دەكرێت.

بەڕاگەیاندنی ئەم جۆڕە پڕۆژانە لەلایەن ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانیەوە ئەو راستیە دەردەخەن كە زۆر بەجدی دەیانەوێت دامودەزگاكانی ھەرێم بە سیستماتیك بكرێن و نموونەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدارییەكی تەندروست بێتە ئاراوە كە كاروبارەكانی ھاونیشتمانیان بە ئاسانی ڕایی بكرێن.

لەڕوانگەیەكی تریشەوە ئەم پڕۆژەیە دەریدەخات ئیرادەیەكی باش ھەیە لەناو سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە خوازیارن گرفتەكانی ھەرێم و ھاونیشتمانیان چارەسەر بكرێن.

بۆیە پێویستە ھەموو ھاونیشتمانیان بەگرنگییەوە لەو پڕۆژەیە بڕوانن و پشتگیریی بكەن كە ئامانجی سەرەكی جێبەجێكردنی خواستەكانی ھاونیشتمانیانە لەھەرێم، بۆ ئەوەی سەرجەم كارەكانیان بەباشی ڕاییبكرێن لەدامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێم.

ھەروەھا پێویستە ئەم پڕۆژەیە بكرێتە پڕۆژەیەكی گشتگیری حكومەتی ھەرێم لە ھەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حكومەتدان.

نابێت بیانوی ناوچەگەریی و حیزبایەتی ڕێگری لەم پڕۆژە گرنگەی ھەڤاڵ قوباد بكەن چونكە ئەم پڕۆژەیە خزمەتێكی گەورە بە كۆی حكومەتی ھەرێم دەكات.

PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket