riklam

سلێمانی مێژوویەکی درەوشاوەی لە ڕاپەڕین دژ بە دەسەڵاتی داگیرکار هەیە

بیروڕا 07:53 PM - 2023-03-06
جەزا سەید مەجید

جەزا سەید مەجید

نووسینی....جەزا سەید مەجید
لەزمناکۆوە بۆ ئازاد (١٧٦٠)برادەران ئاگاداربکەن ٧ی سێ زەماوەند بکەن ئێمەش دەگەینە لاتان، ٣/٧ لە مێشک و وێردی سەرزمانی هەموومان تاهەتایە بەزیندوێتی دەمێنێتەوه، بەهەمان ڕۆحیەت خەبات دەکەین بۆ سەوزپۆشکردنی سلێمانی و کوردستان، بەڵێن بێت کۆتایی بەو ناعەدالەتیەش دەهێنین کە سلێمانی نادیدەگرتوە و پشتگوێی خستووە. 

ئەمڕۆ ٣٢ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، ئەو شارەی ئەزمونێکی دوورودرێژ و دەوڵەمەندی لە ڕەتکردنەوەی ستەمی داگیرکار و دەسەڵاتی بێگانە هەیە، هیچ کاتێک سەری بۆ خواستی دەسەڵاتە ستەمکارە یەک لەدوای یەکەکان نەوی نەکردووە و بەردەوام لە دژیان خەباتی مەدەنی و ڕۆشنبیری و چەکداری و ڕاپەڕینی پەرەپێداوە. 

ڕاپەڕینی ١٩٩١/٣/٧ی سلێمانی بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمێژووی کورددا بەزیندوێتی تا کۆتایی دەمێنێتەوە، لەمێژە سلێمانی بۆتە مەڵبەندی تێکۆشان و ڕاپەڕین و داهێنانی دەسەڵاتی دیموکراسی و پانتایی ئازادی ڕادەربڕین.

ھاوڵاتیانی خۆشەویست، سلێمانیانی ئازیز، بەتایبەتی رۆڵە ھەڵکەوتووەکانی دوای زەماوەندی ٧ی سێ ئێستا پاش (٣٢) ساڵ كە یادی ڕاپەرینی شارە حەیاتەکە دەكەینەوە، چەندین نەوەی چاوکراوە، خوێندەوار و خاوەن خواستی تازە لە کچان و کوڕان پێگەیشتوون، بە دونیابینی نوێوە ھەڵسەنگاندنی تازە دەکەن کە پێویستە سیاسەتی کوردستانییش ھاوشانی ئەم پەرەسەندنانە، تێگەیشتنی نوێ بەرھەمبێنێ و ڕابەرایەتیان بکات بە ھەمان ڕۆحیەتی یەکێتییانە کە ڕابەرایەتی خواست و ویستی نەوەکانی ڕاپەڕینی کرد.

ئەفکارەکانی سەرۆک بافڵ جلال تاڵەبانی سەرۆکی (ی.ن.ک) کە هەڵقوڵاوی فەلسەفە و ڕوئیا و ستراتیژی سەرۆک (مام جلال)ە و یەکێتیی جەخت لە تەبەنیکردنی دەکاتەوە، ئامانجی گۆڕانکاری سیستەمی دامەزراوەی حوکمڕانیە بەوجۆرەی وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەل بێت ڕێگای کورتبڕ و نوێباو بۆ چارەسەری کێشە ئابووری و سیاسییەکان بدۆزێتەوە، دەستپێشخەری بگرێتەوە دەست بۆ چاکسازی و شەراکەتی ڕاستەقینە، ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی حوکمڕانی دیموکراتی و ئازادی ڕادەڕبرین و سەربەستییە سیاسییەکان کە ھەر ئەمانە ئامانجی سەرەکی ڕاپەڕینی ١٩٩١ی شاری سلێمانی و کوردستان بوون، بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندیەکی دروست و کارا لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان کە ھەر ئەوەش ڕاستە ڕێی بەدەستھێنانی ئامانجەکانمانە و پارێزگاری لە دەسکەوتە دەستوریەکانمان دەکات. 

وەکو جەنابی سەرۆک بافڵ دوێنێ لە یادی ڕاپەڕینی دەروازەی ڕاپەین دووپاتیکردەوە یەکێتیی خۆی بە خاوەنی باشووری کوردستان و نوێنەری پارچە کوردستانیەکانیتر و شەراکەتی ڕاستەقینە لە عیراقی فیدراڵ دەزانێت و کاریان بۆ دەکات، ئەم یەکێتییە لە باریدایە وەکو هێزێكی بەرپرسیار و پەرۆش، بێدرێغ لە تێكۆشان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو ئامانجانەی راپەڕین کە ھێشتا ماون و پێمان وایە بەو نەخشەڕێگایە دێتە دی، چونکە لەگەڵ ڕۆحی ڕاپەڕین و پێویستی کوردەوارییەکی سەردەمیانەی سەدەی بیستویەك گونجاو و تەبایە. لەم پێناوەشدا بانگێشتی ھەموو ھێزەکانی کوردایەتی و دیموکراتخواز لە کوردستان و عێراق دەکەین پێکەوە ئیرادەی گەلەکەمان بۆ ئەرکەکانی داھاتوو ئامادە و پتەو بکەین.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket