ئایا ئەوەی تاڵەبانی باوک بناغەکەی دانا تاڵەبانی کوڕ تەواوی دەکات؟
بیروڕا 10:39 PM - 2023-03-01
نووسینی... محەمەد ئەمین پێنجوێنی
ئەمڕۆ لەکۆڕبەندی هەولێردا
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تۆپێکی گەورەی تەقاند.
بافڵ تاڵەبانی وەرن با لەبری ئاڵای حزبایەتی ئاڵای کوردایەتی
هەڵگرین؛
وەرن باپێکەوە کێشەکانمان
لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین.
براکانمان لە رۆژئاوا لەژێر
فشاردان و هەموو رۆژێك بۆمباباران دەکرێن، وەرن با یارمەتیان بدەین،
وەرن پێکەوە پرۆسەی ئاشتی
لەبەینی برایانی پەکەکەو دەوڵەتی تورك پێكبهێنین و چارەسەری کێشەی کورد لەتورکیا بەئاشتی
بکەین.
ئەمە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی
بوو کە داوا لەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان و گەلانی
ناوچەکە با پێکەوە هەوڵبدەین بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی ئەم کێشانە.
بۆچی نا؟ خۆ سەرۆکی کۆماری
عیراق رەوانشاد جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رۆڵی کاریگەریان هەبوو
لەپرۆسەی ئاشتی دا، کە پێنج ساڵ ئارامی و ئاسایشی بەرهەمهێنا بۆ گەلی کورد و گەلانی
تورکیا.
دەبا تاڵەبانی کوڕو بارزانی
کوڕو سەرۆکی هەرێم و پەکەکە و هەدەپە پێکەوە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی پرۆسەیەکی تری
ئاشتی و ئاشتەوایی بۆ چارەسەری کێشەکانی کوردو کورد، کورد و دەوڵەتانی هەرێمیی،
چونکە هەلەکە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی هەر حزب و کەسایەتی سیاسی بتوانێت رۆڵی مێژوویی
خۆی تیا بگێڕێت و گۆڕانکاری سەرسوڕهێنەر لەناوچەکەدا روو دەدات ئەوەش بەسەر گەلی کوردیدا دەسەپێنێت، کەیەكگرتن
و یەكهەڵۆێستی و دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشە تایبەتیەکان تاکە ڕێگەی نیشتمانی و مێژوییە.
هەواڵی زیاتر
-
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26