riklam

یەکێتی و ڕاپەڕین

بیروڕا 10:17 PM - 2023-02-28
سەروەر بەرزنجی

سەروەر بەرزنجی

‎سەروەر بەرزنجی

‎یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەو ھێزەیە مێژووەکەی پڕە لەداستانی بەرخودان بۆ ڕزگاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

‎ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ ڕووداوێکی گەورەو مێژوویی بوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ناوچەکەو تەنانەت جیھانیش لەو کاتەدا.چونکە وەستاندنێکی گەورە بوو بۆ ڕاگرتنی نەھامەتیەکانی ڕژێمی سەدام حسێن بەرامبەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ڕزگارکردنی ھاونیشتیمانیانی کوردستان بەگشتی.

‎یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک ھێزێکی گەورەو شۆڕشگێر ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە پلان داڕشتن و جۆشدانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی.

‎بەسەرکردایەتی ڕابەری مەزن مام جەلال یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان توانی پلانی سەرکەوتن بەسەر  یەکێک لە گەورەترین دیکتاتۆرەکانی مێژوو لە تۆمار بکات.

‎یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوای پڕۆسەکانی ئەنفال چۆکی دانەداو درێژەی بەخەباتی مانەوەو بەرگری داو نەیھێشت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بگەنە ڕۆخی بێھیوابوون.

‎ڕۆڵی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەڕووی ڕاگەیاندنەوە

‎یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جگە لەوەی لەڕووی سەربازی و سیاسی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ھەبوو لە پلانی سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١.
‎لەڕووی ڕاگەیاندنیشەوە یەکێتی ڕۆڵی زۆر گەورەی گێڕا لە جۆشدانی ھەموو ڕەنگە جیاوازەکانی کوردستان.

‎ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان مێژوویەکی گەورەو پڕ سەروەری تۆمار کردووە لەجۆشدان و ئامادەکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەوپەڕی ورە بەرزیەوە بۆ ئامادەبوون تا پلان و بەرنامەکانی ڕاپەڕین جێبەجێ بکەن.

‎لەزمناکۆوە بۆ ئازاد ئەو درووشمەیە کەتائەم کاتەش لەگوێی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەزرینگێتەوە.

‎دوای ئەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبەرواری
‎١٩⁄٣⁄١٩٨٨ پاشەکشەی کرد لەدۆڵی جافایەتی، مەکتەبی سیاسی بەیان نامەیەکی دەرکردو ھۆکارەکانی پاشەکشەکەی ڕوونکردەوە، بەڵام ئەم بەیاننامەیە لە ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە خوێنراوەتەوەو ھیوای گەورەی بەخشیەوە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتیەکان.کەنابێت ھیوا بڕاوبن.

‎بۆیە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڵێنەکانی  بردەسەرو بوو بە پێشەنگی دروست بوونی ڕاپەڕینی  کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ڕازی کردنی ھێزەسیاسیەکانی تری کوردستان لەوکاتە بۆ ئەوەی بەشداربن لەپلانی ڕزگارکردنی کوردستان لەدەست ڕژێمی فاشی سەدام.
‎ئەگەر یەکێتی نەبوایە ھێزەکانی تر ھەرگیز پلانێکی لەو جۆرەیان جێبەجێ نەدەکرد.

‎ڕۆڵی یەکێتی دوای ڕاپەڕین

‎دوای سەرکەوتنی پلانی ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەسەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
‎درووستبوونی کیانی ھەرێمی لێ بەرھەم ھات و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان یەکەم سەرکەوتنی مێژوویان بەدرێژایی مێژوو لەباشووری کوردستان تۆمارکردوو ڕزگاریان بوو لە دەست ڕژێمی فاشی بەعس و تامی ئازادییان چەشت.

‎یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بناغەی دروستبوونی کیانی ھەرێمی کوردستان بوو.
‎ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە لەمانەوەو بەردەوامبوونی کیانی ھەرێمی کوردستان تا ئەم کاتە.

‎لەم کاتەشدا یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان زامن و مانەوەی کیانی ھەرێمی کوردستانە بەبەھێزی بەبێ یەکێتی ئەم کیانە بەڕێوەناچێت و دەیان ھەزار ڕۆڵەی یەکێتی خوێنی پاکیان تێکەڵی بست بەبستی خاکی کوردستان بووە.

‎یەکێتی ئێستا بەڕابەرایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی تێدەکۆشێت بۆ شەڕکردن لەپێناو بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و ڕزگاربوون لە ھەموو ئەو قەیرانە دروست کراوانەی بەرۆکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیان گرتووەو شەڕی ژیانێکی شایستە بۆ ھەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات و لەو پێناوەش
‎ڕۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتی زۆر ڕوون و دیارە.

‎بۆیە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خولقێنەری ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەو
‎ھەرگیز شازشیش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان ناکات بەرامبەر نەیارانی کوردستان
‎ھەموو پلانەکانیش بۆ کەوتنی یەکێتی ھاوشێوەی پلانەکانی ڕژێمی فاشی سەدام دژی بەیەکێتی شکست دێنن..

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket