«خاس کەردەن»
بیروڕا 01:19 PM - 2023-02-22
ستران عەبدوڵلا
دەستخۆشی بۆ هەموو ئەوانەی بڕیاریان دا کوردانی فەیلی لە خانەی بێگانەوە تۆماری خۆیان بگوازنەوە بۆ خانەی نیشتمانیی عێراقی . کاریان ڕاست بێت و دەستیانخۆش.
لە مەمالیکی پێشکەوتووی دونیا، ئەم مافە ئاساییترینیانە و زۆر نۆرماڵە ، بەڵام ئاساییترین لەوێ وایە، ئێ کە لە وڵاتی خۆمان هەموو مافێک زۆری دەوێ تا مۆری پشتگیری لێ دەدرێ و زۆرتریشی گەرەکە تیا زیت و زیندوو لە گۆڕەپانی ژیانا کاری پێ دەکرێ، لە وڵاتی وایا بەڕاستی ئاسایی و نۆرماڵیش خۆشی و موژدەی دەوێ .
زیاد لە سەد ساڵە دەوڵەتی نوێی عێراق هەناسە دەدا و حوکمی پادشایی چەند دەیەیی و حوکمی کۆماری لە (کۆماری نەمر)ی قاسمەوە تا کۆماری قەومی و خوێناوی بەعسەیش، هەروا زوڵم ئەکا و بۆی ئەچێتە سەر و ،.. زیاد لە سەد ساڵیشە کوردانی فەیلی لە کۆڕی ژیانی سیاسیی و ئابووری و گشتیدا تێکۆشان ئەکەن ، ئەم ئەنجامە کە پێی گەیشتوون ئەیهێنێ سڵاوی لێ بکرێ و سڵاوی بۆ بسەنڕێتەوە.
حزب نەما لە عێراق ، لە دینی و لە عەلمانی، لە قەومی و لە دیموکراتی، لە کوردستانیی و لە چینایەتی فەیلی تیا نەبێ و فەیلی تیا نەگیرێ و فەیلی تیا شەهید نەبێ و لەعانی دەسکەوت و دابەشی کێکی دەسەڵاتا پێیان نەگوترێ پەلەمەکە و هێشتا زۆری ماوە سڕەت بێت.
ئێستا وا ئیعتبارێک هاتۆتەوە و مافێکی زەوتکراو دراوەتەوە، هەقی خۆیەتی بە ئیمزاکارانی بێژین ؛ خاسکەردەن و خوا قەوەتان دا.
براگیانی فەیلی لێل تومە، وەڵەو سەد ساڵە ناسنامەتان بە خوێن و فرمێسک نووسریاگە و شەهادەی نيشتمانپەروەری لای ئێوەیە، بەڵام فرەخۆشیشە بەحیبر و کاغەز ، بەقەڵەم و موراجەعاتیش بنووسرێ (عراقي )
دەزانم ئەمرۆ لە زەمەنی بەرزی گێچی قەومی رووکەشانەدا ئەم مافە(هیچ نینە) ، بەڵام بەکردەوە ، بۆ مامەڵە و دەزگاو دوکانی دەوڵەتداریی، بۆ شتە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتی بوون و دامەزراندن و حەق و حقوقی موڵکیەت و خاوەندارێتی و ژنوژنخوازی و بیمەی تەندروستی کاتی پیر و کەنەفتی، وەڵلا نموونەی نییە و عاللەلعالە. مەگەر ژیان هەر ئەو شتە ئاساییانە نییە؟ مەگەر قەوم وقیلەی گشتمان بۆ ئەمە خەبات ناکەن؟
سەد ساڵە لە دەوڵەتی جیاکاری عێراق، دەوڵەتی شۆڤێنی و تائیفی و مەرکەزییخوازدا گشت خەڵکی وڵات رەنج دەدەن، سەبری ئەیوبیان هەیە ، لەبەر کوردانی فەیلی کە رەنجدیدەی مەزهەبی و نەتەوەییشن، ئەهێنێ بە عێراقی فیدرالی بڵێین باشتان کرد و باشتری بکەن، چونکە هەر مافە باعیسی مانەوەی وڵات و مەمالیکەکان.
هەواڵی زیاتر
-
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26 -
سپۆرت میدیا لە ژێر چەتری مەكتەبی راگەیاندن كرایەوە
01:15 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26