riklam

پیاوێك بكوژە و فەوجێك بەدیاری وەربگرە

بیروڕا 10:22 AM - 2023-01-19

 ئۆفەرێكی نوێ لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

 پارتی سەرەڕای ئەوەی بانگەشەی سەروەری یاسا و ملكچەبوون بۆ یاسا دەكات، بەڵام ئێستا هەولێری پایتەختی كوردستانی كردووەتە مۆڵگەی لەیاسا هەڵاتووان و بكوژان، نەك بەتەنها داڵدەدانیشیان بەڵكو تەنانەت ئیمتیازاتێكی زۆریان پێدەدات و فەوج و گروپی چەكداریان بۆ دادەمەزرێنێت و لە پارەی ئەو نەوتەی كردویانە لەعنەت و بەش و قوتی خەڵكی ئەم وڵاتەیە، خەرجییەكی زەبەلاحیان بۆ خەرج دەكات و پڕ چەكیان دەكات.

كورد وتەنی پێدەچێت پارتی ئەو گروپە چەكداریانە و سەرانی لەیاسا هەڵاتوویانی بۆ رۆژی رەشی خۆی هەڵگرتبێت و رۆژێك لەدژی نەیارانی بەكاریانبهێنێت.

ئەوەتا پارتی عەبدوڵڵای كوێخا موبارەكی لەقەزای چەمچەماڵ كرد بەگژ خەڵكدا و كارمەندێكی قارەمانی ئاسایشی پێ شەهید كرد، شەهید كردنی ئەو كارمەندەشی كردە دیاری موبایەعە پێدانی بەڕێبازەكەی و فەوجێكی 700 كەسی بۆ دامەزراند و پڕچەكی كردوون، ئێستا لەهەولێر جرت و فرتیەتی و كەس پێی ناڵێت پێت خوار دانا و كارمەندێكی قارەمانی ئاسایشت شەهید كرد، سەرەڕای ئەوەی ئەو كارمەندەی ئاسایش كارمەندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بووە كە وەزیرەكەی پارتییە.

سەعات 12 و 45 دەقیقەی، رۆژی 4/3/2020 لەبەردەم دەرگای دادگای حاجیاوا، سەمەد بێتواتەیی باوكێك و دوو برای شەهیدكرد و هەڵھات، دوای 20 رۆژ سەمەد بێتواتەیی لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا بەیعەتی بەپارتی داو بووە پارتی، نەك تەسلیمی دادگا نەكرا، بەڵكو ئیمتیازاتی پێدرا و فەوجێكی بۆ دامەزرێندراو ئەوانیش مووچەكانیان هەر لەپارەی نەوتە نەعلەتییەكە پێدەدرێت.

یەكێكی تر لە یاسا هەڵھاتووە داڵدەدراوەكان لەپایتەختی كوردستان، (سەلمان ئەمین قادر) ناسراو بەئەژی ئەمینە، ناوبراو دوای دزینی چەندین بەڵگەی رەسمی و ئەنجامدانی كاری دوور لەیاسا بەرەو هەولێر هەڵھات و پاڵیدایە پاڵ پارتییان، ئێستا سەلمان خاوەنی فەوجی خۆیەتی و تەنانەت گروپە چەكدارییەكەشی بۆ هەڕەشەكردن و دژایەتیكردن بەكاردەهێنێت، بێ ئەوەی هیچ كەس لەهێزە ئەمنییەكانی هەولێر بتوانێت نقەی لێوەبێت بەرامبەری.


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket