riklam

‎ژەهری دەمەوەرە پاتاڵەکان

بیروڕا 10:02 AM - 2023-01-14
ئەرسەلان مەحمود

ئەرسەلان مەحمود

نووسینی... ئەرسەلان مەحمود
‎هیچ قەڵەمێکی بەرتیلخۆرو ماکینەیەکی ئیعلامی بندیوای بەرتیلدەر ناتوانێ تەڵەکەبازی بکات بەجێگرەوەی حەقیقەت، یەکێتی تێنەپەڕیوە تا بگەڕێتەوە، یەکێتیی ئێستا لە هەرکات زیاتر لەسەر شاڕێگە رەسەنەکەی خۆیەتی، ئەوەی کراوەو دەکرێ جگە لەباوەڕ بوون بەبنەماو پرەنسیپە جێگرە پێکهێنەرە جڤاکییە کوردییەکە، دەرهێنانی کارتی ئـاین و ئـاینزاو شعوری پێکهاتەکانە لەچنگ قەڵەم و عەقڵیەتە زاڵە فریودەرەکان، یاری و سازشکاری لەسەر بنەما بنچینەییەکان، کـاری خامەو خەونبینە رەشە ناڕەسەنە پاتاڵ دیموکراتەکانە نەک یەکێتیی و سەرۆک و سەرکردایەتی و پێکهاتە هزری و سیاسییەکەی، ئەوەی خەریکە لەبێدەرەتانی بێدەنگیدا خەڵک و کوردەواری دەخنکێنێت عەقڵییەتە فاشیست و خامە رستکراوەکانی دوورو نزیکن.

*تەمەن و رەنگ و درێژی ئەو دەستانەی قوڕگ و قوتی خەڵکی تەوقداوە، سەر بەکات و زەمەنی هەرزۆر دورو درێژتر لە(السلام عليكم)ی سەرۆک (بافڵ)ن، ئەم فەتتاح پاشاییە بەرهەمی ئیدارەی سوڵتان پاشایی قاقڕی دەیان ساڵەی ژێر سیاسەتی لەفیک و مافیکدەری سەرەخۆرەکان و ئەو دەستانەن لەهینی رێکخەری رێککەوتنی 50 ساڵەی ئابوری سەربەخۆوە گیر بوون، ئەم فەرهودی سەرخان و ژێرخانە ئاسمان و رێسمان و بۆڕی و مەرزەکانی دیارن، ئەوەی نادیارەو دەمەوەری وشترمرغ نایبینێت یان نایەوێ بیخاتە ژێر پرسیارەوە، پێچەوانە بەسلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، داهاتەکانیەتی.

*‎هەر لەڕۆژی دامەزاندنییەوە، هیچ کـات و لەهیچ قۆناغێکدا، بێگومان بەئێستایشەوە، هەموو ئەوانەی خەون بەمەرگی یەکێتییەوە دەبینن و تەپڵی نەمانی دەکوتن، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هێزە نیشتمانی و ئازادیخوازەکان نین، ئەو دەنگە نەشازو ئەو خامە خاو تێکراوە بێگانانەن چاویان بەکوردو دۆزە رەواکەی هەڵنایەت، ئەو زوڕناژەن و سوخۆرانەن یەکێتیی وەک لەمپەر لەبەردەم بەرژەوەندییەکانیادا دەبینن، بەتەحلیلی ئەوانە بووایە، یەکێتیی تا ئێستا نەک هەر با دەیبرد، بەمردوییش لەدایک دەبوو، هـەر بـۆیـەش نەک ئەو خەونبینینەیان بە لەناوچون و تەسلیمبونی یەکێتییەوە دەبنەوە بڵقی سەرئاو، بەیعەتچی و کاسە لێسەکانیش وەک هەمیشە دۆڕاو دێنە دەرێ.

*‎سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد کادر و سەرکردە و کوڕانی رەسەنی (یەکێتی)ن، نەک هەر ئایدیاکانی سەرۆک مام جەلال، گڵکۆکەیشی لەکوێ بێت، کادرو جەماوەری یەکێتیی لەڕوانگە حزبی و سیاسییەکەوە روو لەوێن و هێزو وزە لەوێوەوە وەردەگرن، نەیار بیرێک لەحاڵ و ئەحواڵی خۆی بکاتەوە باشتر دەبێت بۆی، ئەگەر نا بێ شوێنی مرۆ دواجار دەکا بەزۆر شت، لەوانە بەڵتەچی و پاتاڵخۆری بەردەم قاپی ئەم و ئەو.

*کێشەی زۆرێک لەوانەی رۆژانە شەڕی بەوەکالەت دەکەن و پاکەتی بیر دەکەنەوە ئەوەیە لەحەقیقەت و لەواقیعدا کەس هیچ بەکڵاویان ناپێوێت، یەکێتیی شەڕی بەرژەوەندییەکانی خەڵک دەکات، هەمووانیش ئەوە دەزانن گەمارۆدان و لاواز کردنی یەکێتیی لەڕابردودا هاوتابووە بەگەمارۆدانی دۆزی کوردو لاواز بوونی پێگەی کورد لەناوخۆو بەغداو ناوچەکەدا بەگشتی، ئەوانەی پێیان وایە یەکێتیی لەکەوتنە، ئاسمانی روویان سەری لوتە، هێشتا ماویانە یەکێتی و سەرۆک و سەرکردایەتییەکی بناسن.

*پوختەی کەلام ئەوەیە؛ ئەو ژەهرە کوشندەیەی لەناو هەنگوینی وشەکاندا شاردراوەتەوە، بای پاکبونەوە لەڕوباری نەزاهە ناکا ژەهرێکە شین تاماوە لەژێر پێی ئاغاکەیدا دەبێ بەدەمارەکانی خۆیدا بچکێتەوە.

*کێشەی حزبی بەبنەماو ڕاستەقینە، شتێک نییە بەناوی کێشەی جێگەو پێگەی ڕوت و ڕواڵەتی حزبی، کێشەی نیشتمانی و ژیانی خەڵکە، ئەوەی دەتوانێ حزب چەک بکا، یـەک پاکێجی سیستمێکە تەواو دیموکراتیک، حکومەتێکە هاوسەنگ، دەسەڵاتێکە دەستکراوە، شەرعییەتێکە پاڕلمانی لەهەرێمی کوردستان جگە لەوەی هەموو ئەوانە غائیبن، شتێکیش نییە بەناوی کێشەی ئەم شارو ئەو شوێن، ئەوەی کێشەکان بەناوی شارو ئەو شوێن وێناو ناودێر دەکات، ئەوانەن دەیانەوێت ئیرادەی خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن، ئەگەرنا سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیی دا نەک هەر نابێت بەو مەڵبەندەی حوسییەکانی یەمەن، ئەگەر یەکێتیی نەبووایە هەولێرو دهۆک دەمێک بوو ببوون بەکابوڵ و تۆرابۆرا.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket