riklam

رێکەوتنەکەی کاک قوباد جێبەجی بکرایە نەک نەوت بەنزین و گازیش دابین دەکرا

بیروڕا 01:58 PM - 2023-01-13

نووسینی...بەهجەت ئەحمەد

لەگەل ئەوەی ھەموو دابین کردنێکی سوتەمەنی لەم وەرزە بۆ ھاولاتیان کارێکی باش و ئەرکی سەرشانی حکومەت و مافێکی ھەموو تاکێکی ئەم وولاتەیە کە بەھۆی شکستی مەلەفی نەوت لە ھەرێم خەلکی کوردستان باجی گەورەی داوە و بەردەوامیشە لەو باجە، دابین کردنی ٥٠ ملێون لیتر نەوت برێکی زۆر نیە چونکە ھاولاتیانی ھەرێم ئەگەر یەک بەرمیل نەوتیان پێ بدرێت ئەوا پێویستی بە نزیکەی ٣٠٠ ملێون لتر نەوت ھەیە کە ئەمە لە ئاستی کەمی پێداویستی ھاولاتیان چونکە ھیچ مالێک نیە لە وەرزی سەرما لە دوو بەرمیل کەمتر بەکارنەھێنیت، سەرەرای ئەوەی ئەو نرخەی کە دانراوە نرخی بارزگانیە نەک پالپشتی کراو کە بەرمیلێک نەوت ١٠٠ ھەزار دینار لەسەر ھاولاتیان دەوەستی، پێداویستی خەلکی کوردستان ھەر نەوت نیە بەلکو بەنزین و گاز و غازیش پێداویستی سەرەکی ھاولاتیان.

دەمەوێت بلێم ئەگەر رێگری نەکرایە لە رێکەوتنی کاک قوباد لەگەل حکومەتی ئیتحادی لە سالی ٢٠٢٢ بوودجەی ھەرێم بەتەواوی دابین کرابوو، ھاولاتیانی ھەرێم بەنزینی پشتیوانی کراوی ھاوشێوەی پارێزگاکانی عێراقی بە ٤٥٠ دینار وەردەگرت، بەرمیلی نەوتی سپی بە ٣٠ ھەزار دەبوو نەک ١٠٠ ھەزار، سەرجەم سێکتەرە ئابووریەکانی کوردستان دەبوژایەوە.

بۆیە دابین کردنی بەرمیلێ نەوتی بازرگانی بە ١٠٠ ھەزار دینار شاگەشکە بوونی ناوێت.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket