riklam

ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ.. چۆن قسەم لەگەڵ مام جەلال كرد؟

بیروڕا 09:13 PM - 2023-01-11
دەلیل جەمال

دەلیل جەمال

دەلیل جەمال
 سەروو بەندی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، ئەو ساڵە شوومەی سەرۆك مام جەلالی تێدا نەخۆش كەوتو و ئیدی بۆ هەمیشە جێی هێشتین و ژیانئاوایی كرد.
بزووتنەوەی گۆڕان لەیەكێتی جیابووبوویەوە، ٢٩ی ئەوساڵە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ بڵاو كرایەوە قەسیدەیەكی بەندەی تێدا بڵاو كرابوویەوە بەناوی (سەرمان بەرزە كەیەكێتین) بەیانی من چوومە مەڵبەندی ٩ی شارەزوور لەڕادیۆی شارەزوور دانیشتبووم هەڤاڵ هاوكار هاتەلام و وتی كاك ستران عەبدوڵڵا تەلەفونی بۆ كردم رەقەمی تەلەفۆنی تۆی پێویست بوو، كاك هاوكار پەیامنێری كوردستانی نوێ بوو، كاك ستران سەرنووسەری كوردستانی نوێ پەیوەندی پێوەكردم، وتی وێڕای دەستخۆسی بۆ شیعرەكەت، دەمەوێ پێت بڵێم جەنابی مام جەلال شیعرەكەتی خوێندووەتەوە و زۆری پێ جوان بوو، بۆیە ئاگاداربە پەیوەندیت پێوە دەكات، سوپاسی كاك سترانم كرد و بۆ من جێی شانازی بوو، بەڵام زۆر قەلەق و سترێس بووم بیرم دەكردەوە ئەگەر جەنابی مام جەلال پەیوەندیم پێوەبكات دەبێت چۆن و بە چ شێوازێك وەڵام بدەمەوە؟ لەم گفتووگۆیەی  لەگەڵ خۆمدا، چوومە لای كاك حەمەی حەمەسەعید ئەوكات لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوور بوو، هەركە گەیشتمەلای پێكەنی نەیهێشت بابەتەكەی بۆ باس بكەم وتی ئاگادارم، دیار بوو كاك مەلا بەختیار قسەی لەگەڵ كردبوو، لە رۆژی كردنەوەی هۆڵی شەهید ئەحمەد گریانەیی، لەهەڵەبجە كاك مەلا بەختیار هات بوو، پێیوتم جەنابی مام جەلال پەیوەندی پێوەكردووم شیعرەكەتی خوێندووەتەوە، كاك مەلا بەختیار وتبووی بەڵێ ناوی دەلیلە و دەیناسم و گەنجێكی خوێنەر و دەنووسێت و لای خۆشم لەڕێكخراوە دیموكراتییەكان و كۆمەڵەی خوێندكاران بوو، بەڕێزیان رەقەمی تەلەفۆنەكەی منیان پیدابوو.
بەڵێ لای كاك حەمەی حەمەسەعید بووم  كاك حەمە وتی ئەوە شانازییەكی گەورەیە مام جەلال تەلەفۆنت بۆ بكات، لەم قسانەبووین تەلەفۆنم بۆ هات و جوابم دایەوە وتی من ئاواتم جەنابی مام جەلال دەیەوێت قسەت لەگەڵ بكات، وتم سوپاس من لەخزمەتیام مام جەلا سڵاوی كردوو منیش بەپێوە خۆم نەدەگرت سڵاوم لێكرد، یەكسەر بەپێكەنینەوە  وتی هەورامیشیت هەورامی هەردەبێ ئازا و زیرەكبن، گوتم جەنابی مام لوتفت هەیە پاشان وتی دەنگووباسی حەمە گیان كەمەبەستی كاك حەمە بوو وتم زۆر باشە، پاشان وتی من هەموو بەیانییەك روژنامەی كوردستانی نوێ دەخوێنمەوە، ئەم بەیانییە ئەم شیعرەی تۆم خوێندەوە زۆرم بەدڵبوو جوانت نوسیووە، وتی هیوادارم بەردەوامبیت لەنووسین، منیش دوای سوپاس و ئەو لوتفەگەورەیەی جەنابیان وتم دڵنیابە دەخوێنم و دەنووسم. لەكۆتایدا وتی پێم خۆشە بتبینم لە بەغدا هاتمەوە دەتبینم بەداخەوە كەبڕیاربوو جەنابیان ببینم كەلەبەغدا گەڕانەوە بەڵام نەم بینی و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی كرد دروود بۆ ڕۆحی مام جەلال و سڵاو و رێز بۆ هەموو ئەوانەی لەكاروانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ خزمەتیان كرد و ئێستاس خزمەت دەكەن، 32ساڵەی دەرچواندنی كوردستانی نوێ لەهەموان پیرۆزبێت.




زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket