riklam

یەکێتی دەرگای گفتوگۆی دانەخستووە تا بیکاتەوە

کوردستان 04:15 PM - 2023-01-09

سەروتاری PUKMEDIA

پرەنسیپی یەکێتی گفتوگۆ و لێکگەیشتنە بۆ چارەسەری هەموو کێشەیەک. بۆیە قەت کۆبوونەوە ڕەتناکاتەوە ، بەڵام ئەمەش ڕاست نییە کە پارتی گرفتی لابەلا دروست بکات و بیکاتە دەسکەلا بۆ خۆدزینەوە لە کێشە سەرەکییەکان. کۆبوونەوەی جددی لەسەر بابەتی سەرەکیی دەبێت نەک شتی بەدیهیاتی وەک گۆرانکاری لەم پۆست و ئەو پۆست.

 

گۆڕانکاری لە پشک و لە پۆستەکان کارێکی نۆرماڵە و ئەسڵی کێشەکان نییە، ئەسڵی کێشەکان سیاسەتی جیاکاری حکومەتە لە نێوان شارەکان و گەمارۆدانی سلێمانی، ئەمانە راستەوخۆ پەیوەندییان بە کۆمەڵانی خەڵکەوە هەیە.

 

هەڵبەتە گۆڕانکاری لە پۆست و پشکەکان کارێکی باشە  و ئەمە ویستی یەکێتی و پارتیشە کە ئەوانیش گۆرانکاری وا دەخوازن ، بەڵام ئەمانە نابنە بەدیلی کێشە سەرەکییەکانمان لەگەڵ پارتی و حکومەت.

 

لە باشترین حاڵدا گۆڕانکاری لە پۆستەکان نیەتی باش دەردەخەن و کەشی گفتوگۆی هەردوولا باش دەکات، بەڵام نابێتە جێگرەوەی ڕاستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی و شەراکەتی راستەقینە کە یەکێتی و خەڵکيش داوای دەکەن، چونکە بێ ئەم راستکردنەوە و جێبەجێکردنی شەراکەتە، نەک یەکێتی بگرە پارتیش ناتوانێت بەڵێنەکانی کاتی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکات. ئاخر لەبەر ئەمە حکومەت بۆ پارتیش بۆتە قەیران و کێشە لە جیاتی ئەوەی ببێتە بەڵگەی سەرکەوتن و کار راستی.

 

ئێستاش تۆپەکە لە گۆڕەپانی پارتییە کە بەڵێنی دابوو دوای کۆنگرەی ١٤ی حزبەکەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لایەنەکان هەڵبداتەوە کەچی هەر سەعی لە لاپەڕە کۆنەکان دەکات و لاپەڕە سپی و نوێ دیار نییە. کێشەکە لێڵی سیاسەتی پارتییە نەک نا ئامادەگی یەکێتی.

 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket