riklam

حکومەتی شا و سوڵتانەکان!

بیروڕا 03:49 PM - 2022-12-02
گوڵاڵە سدیق

گوڵاڵە سدیق

نووسینی... گوڵاڵه‌ سدیق

بەپێی یاسایی ژمێریاری لە 12/31ـی هەموو ساڵێک ژمێرەی کۆتایی (حسابات الختامية) دەردەهێنرێت و کۆتایی دەهێنرێت بەکۆی داهات و خەرجیەکانی ئەو ساڵە، لە 1/1ـی هەموو ساڵێک حکومەت دەچێتە حساباتی ساڵی نوێوەو نابێت فلسێکی ساڵی کۆن بچێتە ناو ساڵی نوێوەو لەناو ساڵی نوێ خەرج بکرێت. (واتە هەموو حساباتێک لەماوەی ساڵێکدا بۆ 360 رۆژە، کۆی داهاتی 360 رۆژ بەسەر خەرجی 360 رۆژ دابەش دەکرێت).

بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا، لە مانگی کانوونی یەکەم (12) موچەی مانگی تشرینی دووەم (11) وەردەگێرێت، وە موچەی مانگی کانوونی یەکەم (12) دەچێتە مانگی کانونی دووەم (1) ساڵی نوێوە. واتە لە هەرێم، ساڵی دارایی (سنة المالية) تەنها 330 رۆژە ( کۆی داهاتی 360 رۆژ بەسەر خەرجی 330 رۆژ دابەش دەکرێت). ئەمەش لەرووی دارایی و ژمێریارییەوە هەڵەیەکی گەورەو ئیدارەدانێکی هەڕەمەکی و ناتەندروستە، ناچێتە هیچ فەرهەنگێکی یاسای بودجە و دارایی و ژمێریاری و چاودێری داراییەوە!

سەرئەنجام، سەرۆکی حکومەت دڵخۆشە بەم حکومدارییەو بە قەولی خۆی موچە لەسەردەمی ئەمدا دوانەکەتووەو بێ کێشە هەموو مانگێک خەرجکراوە!، بەڵام لەڕووی ئیدارەدانی داراییەوە ئەوەی دەگوزەرێ وەک سەردەمی شاو سوڵتانەکانە، هەرکات جەنابی سوڵتان مەکرەمەی نواندبێت دوو فلسی داوە بە خەزنەدارەکانی تا بەسەر ئەو رەعیەتە رەشوڕوتەدا دابەشی بکەن و شایەره‌کانی بکەونە چەپڵەلێدان و بڵێن موچە دەدرێت!.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket