riklam

به‌س بزانین چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌حكومه‌تی مه‌سرور بارزانییه‌وه هه‌یه؟

بیروڕا 11:51 AM - 2022-11-29

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی

لە پیرمام و سەری ڕەش بوو یان لە ماڵی مام جلال بوو؟؟

 

بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو یان سەرۆک وەزیرانی هەرێم ؟

 

ئایا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانیی سیاده، لیژنه‌ی مادده‌ی ١٤٠ی كارا كردۆته‌وه، یان به‌ پشتیوانیی كه‌مال كه‌ركوكی؟!

 

ئایا ئه‌وه‌ی بودجه‌ی كارا كردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی ١٤٠ی دابین كردووه، كابینه‌ی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانییه، یان ئه‌و كابینه خۆپه‌سه‌نده‌ی به‌ده‌ست حاشییه‌وه گیری خواردووه؟

 

بۆ به‌رچاوی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كه‌ركوك و كوردستان، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ رێككه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی ٩ وه هه‌بوو، ئه‌وه‌ بوو كه پارێزگارێكی كورد و یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك دابنرێت و پارتی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه رێككه‌وتن. به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی شكاند، ئه‌وه‌ی نه‌یكرد و كه‌ركوكی به ته‌عریبكراوی هێشتۆته‌وه و وایكردووه ده‌یان هه‌زار ماڵی ته‌عریب بخزێنرێنه ناو كه‌ركوك و هه‌موو رۆژێك شه‌پۆلێك كورد له‌ زێد و خاكی باب و باپیریان له‌و ناوچانه ده‌ربه‌ده‌ر بكرێت ، حزبەکەی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی مه‌سرور بارزانی بووه!

 

خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی رە‌نگه سه‌ركه‌وتنی جه‌نابتان بۆ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتیتان مه‌سرور بارزانی لێی به‌رپرس بێت، به‌ڵام كارا كردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی ١٤٠ به‌ هیممه‌تی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بووه، ئه‌م هه‌نگاوه یەکێک بوو لەو خاڵانەی ڕێکكەوتنە سیاسیه‌كه‌ی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ری رێككه‌وتبوو.

 

ئه‌گه‌ر ئێستاش پارتی و جێگری نوێی حزبه‌كه‌تان حه‌ز ده‌كات رۆڵێكی هه‌بێت له‌م ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌ركوك دا، و ئه‌گه‌ر كوردێكی دڵسۆزه ، با بفه‌رمووێت پابه‌ند بێت به‌ به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كه‌ی و به‌ربه‌ست نه‌خاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و پشتی یه‌كێتی بگرێت له دانانه‌وه‌ی پارێزگارێكی كورد و یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket