riklam

تەڵە دژی هاوبەشەکەت

بیروڕا 10:17 AM - 2022-11-19
عەمید سمکۆ شوانی

عەمید سمکۆ شوانی

نووسینی... عەمید سمکۆ شوانی

گوێم لێبوو رێبەر ئەحمەد دەیوت: ویستمان هێزی هاوبەش دروست بکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنووریەکانی پشکنین، وەلێ بە یەکێتییەکانمان وت: سەرەتا با لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانەوە دەست پێ بکەین، ئنجا بچینە باشماخ ..هتد.، کەچی یەکێتی رازی نەبوو.
من نازانم ئەمە راستە یان نا، وەلێ نمونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە سەبارەت بەوەی یەکێتی لەوەتەی هەیە باجی راستگۆیی دەدات بەرامبەر ئەو دروشمانەی کەدەیڵێت .
کۆتایی ساڵی 1993 بوو، یەکێتی و پارتی بەڕواڵەت بەینیان زۆر باش بوو، هاوبەشی دەسەڵات بوون، ئەوان وتەنی فیفتی، فیفتی، پێکەوە بڕیاریان دەدا، پێکەوە جێبەجێیان دەکرد .
من لە ئاسایشی گشتی بووم، کەریم سنجاری بەڕێوەبەری  ئاسایشی گشتی و حاکم قادر جێگری ئاسایشی گشتی بوو، بەس حاکم قادر حەمەجان فەرماندە بوو، هەیبەت بوو، زۆربەی کێشەکان هەواڵەی ئاسایی گشتی دەکران بۆ چارەسەرکردن .
ئەو کاتە وەک ئێستا  هەندێك  مەسەلەی دزی چەند فەرماندەیەکی سەربازی یەکێتی و پارتی هەبوو، ببوە خاڵی لاوازی دەسەڵات، وادیار بوو هەردوولا رێککەوتبوون لەسەر ئەو ناوانەی لەهەردوولا بە دز وچەتە و رێگر و قاچاخچێتی رۆێشتبوو، سجن بکرێن و دەمی میدیا و  خەڵکی پێ قەپات بکەن .
یەکێتی بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر، هەموو ئەو فەرماندانەی ناوی بەخراپ هاتبوو،  بەفەرمانێکی رەوانشاد مام جەلال هێنایانی بۆ ئاسایشی گشتی و بەندکران، بێمنەتانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵكرا، وەلێ پارتی یەک کەسی لە دز و جەردەكانی سجن نەکرد، پێی نەکرا، یا ویستی سومعەی نەشکێ لە دەرکەوتنی راستیەکان.
دواجار ویستی بەخەڵک و دونیای دەرەوە بڵێت ئەوە یەکێتییە خەریکی ئەوكارە چەوتانەیە و ....هتد،  ئەوەتا پێنج، شەش فەرماندەی لەسەر دزی و راوڕوت بەندکراون .
من ناوەکانی هەردوولام لەیاد ماوە، بەڵام لەبەر لایەنی یاسایی نابێت ناوەكانیان بنوسم .
مەبەستم ئەوەیە بزانین، ئەوان هەمیشە خەریکی تەڵە نانەوەن لە دژی یەکێتی.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket