riklam

بارانی دوای دۆڕان

بیروڕا 09:52 AM - 2022-11-19
هێڤار محەمەد عومەر

هێڤار محەمەد عومەر

نووسینی... هێڤار محەمەد عومەر

 
پێدەچێت سەرەڕای ئەوەی گوزەرا هەندیک لایەن بارانی دوای دۆڕان تەڕیان نەکات، چونکە پێکهاتەی بونیان وا خوڵقێندراوە.
لە دوایین لێدوانی سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "عێراق دەوڵەتیکی فاشلە"!!..،
باشە! ئەگەر وایە جەنابی سەرکردە بۆچی خۆت و حزبەکەت بە پەرۆشی زەماوەندی بەدەستهینانی  پۆستی سەرۆک کۆمارتان کردبوو بە دروشم و کورد وتەنی بەغداتان کردبوو بە رێگەی کانی، بەڵام جەنابتان راستان فەرموو چونکە عیراق نەك تەنیا دەوڵەتێکی فاشلە، بەڵکو موفلیسیشە!!. ئەمە قسەی خۆتانە، بۆیە بە ئەمانەتەو ەناچارم بیرتان بهێنمەوە.
پێمخۆشە ئەگەر ئەم جارە ناچاربوون و گڵۆڵەتان لێژتربوو روونەکەنەوە حکومەت و دەوڵەتێکی فاشل. هەروەها شکۆدارەکانی حیزبەکەتان بچوک نەکەنەوە بۆ پۆستی دەوڵەتێکی فاشل .
با گەلەكەمان بزانێت کە گوایە ئیوە زۆرینەی براوەن و دەسەڵاتی رەهاتان هەیە لە حکومداری هەرێمێکی مەزن و پرشنگدار!!، بەڵام چاوەڕوانی بودجە بکات لە فاشل و موفلیس و مایەپوچ کە جگە لەمە بە هوی حیکمەتی سیاسەتەکانی جەنابتان و حزبەکەتان 51%ـی خاکی پیرۆزی هەرێمی کوردستان -تان دایە دەستی فاشل و موفلیس و مایە پوچەوە، گەروا سیاسەت بکەن دڵنیابن، قازانج سەرمایە ئەخوا .
هیوادارم پارتە سیاسیەکان بە دیقەتەوە بڕواننە ئەم لێدوانانە نا بەرپرسیانرانە، زیارتر رقی گەلانی عیراق و حکومەتی بەغدامان لێ ئەستورتر دەکات و کێشە و گرفتەکانمان لە رووی سیاسی و دەستوریەوە قوڵتردەکاتەوە ، ئەگەر جەنابتان واتە خودی پۆستی سەرۆک کۆمارتان بەدەست بهێنایە ئەوە هەر  ئەو عیراقە فاشیلە دەبوو، یان بە عیراقی عەزیم ناوت دەهێنا؟!!.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket