بافڵ تاڵەبانی، وەك وتراوێكی كۆمەڵایەتیی
بیروڕا 01:18 PM - 2022-11-17
نووسنی.. گۆران ئیبراهیم ئەحمەد
دونیای سیاسەت دونیایەكی بۆگەنە و تا دوور بیت لێیەوە باشترە، بەڵام دەركەوتەیەكی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (بافڵ جەلال تاڵەبانی) مرۆڤ دێنێتە قسە، قسە وەك پرۆسەی بەشداریكردن لە ژیانی كۆمەڵگەدا، نەك بۆ ئەو مەبەستە باوانەی كە هەن.
بافڵ تاڵەبانی لە دیمانەكەیدا لەگەڵ كەناڵی ڕووداو، وەك بوارەكانی دیكە واتە (حزبیی و مەیدانیی)، سنووری كێشا، سنووری كێشا بۆ دیداری میدیایی و زانیاریپێدان و نواندنی رەفتاریی، واتە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی لەم دیدارەوە، "بەڕای من" سنووری كێشا لەنێوان دیدارە سیاسییەكانی پێش خۆی، هیچ دیدارێ بەمشێوەیە ڕاشكاومان نییە، مەگەر لەناو كتێبەكاندا، بەو مانایەی هەر سیاسییەك بیەوێت دیدار بكات و شت بڵێ، بەلایەنی كەمەوە لە پێدانی زانیاریی و رەفتاردا، دەبێ بگاتە سنووری دیمانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەگینا ئەوەی دەیڵێت زانراوە و گرنگ نابێت. بۆ نمونە بەرپرسێك دێت باسی پەیوەندی پارتی و یەكێتیی دەكات، چی ماوە دوای بەڕێز بافڵ تاڵەبانی بیڵێت بۆ ئەم دۆخەی ئەو دوو حزبەی تێدایە؟
ئایا جورئەتی وتنی شتیتری هەیە، ئەگەر هەشبێ؟ ئایا وتنەوەی دووبارەكان گرنگیی دەبێ؟
بۆیە بافڵ تاڵەبانی لەو دیمانەدا تەنها كاری سیاسیی نەكرد، بەڵكو كاری میدیایی، زانیاریی، ڕەفتاریی، هێڵكێشانیشی كرد. كاری لەسەر بەرپرسانیتر كرد و ئەركی سەرشانیانی قورس كرد، ئەگەر نەڵێم مەحوی كردنەوە و هیچی بۆ نەهێڵانەوە!.
بافڵ تاڵەبانی هێندە زانیاریی داوە، كە تا چەند مانگێكی دیكە خەڵك پێویستی بە زانیاریی سیاسیی هەواڵگریی نییە. بافڵ تاڵەبانی زانیاریی سادەی نەداوە، بەڵكو زانیاریی لە رەگەزی زانیارییە قورسەكان داوە، ئەو زانیارییانەی رای گشتیی خاودەكاتەوە ریلاكس.
ئەم قسانەم وەسف نییە بۆ بەڕێز بافڵ، بەهیچ جۆرێك كارم بەكەس نییە جگە لە (اللە)، بەڵام وەك دەركەوتەیەكی سیاسیی، كۆمەڵایەتیی، میدیایی، قسەی لەسەر دەكەم.
چاودێرانی كوردی باشوور بەس خەریكی قسەی سواوی كڵێشەیین بەناوی شیكردنەوەوە، لەكاتێكدا دەستیان كورتە و ناگات بە سادەترین لێكدانەوە فكریی و سركەكان، ئەوەی ئەوان دەیڵێن، ڕای گشتییش هەستی پێ دەكات.
بافڵ تاڵەبانی لەگشتێتیی دیمانەكەیدا یەكەمی بێ ڕكابەر بوو، نەك ڕووداو. تەنانەت پێشكەشكار نەیتوانی وەك میدیاكار بێت، بەڵكو لە رووخسار و جوڵەیدا دیاربوو نەیتوانی لەرووی دەروونیی یان زمانی جەستەوە، هەژمونی بەسەر بافڵ تاڵەبانیدا هەبێت، بەكورتی دبلۆماتیەتی میدیایی نەبوو.
بەكورتی، راشكاویی بافڵ تاڵەبانی لەزانیاریداندا، كۆتایی هێنا بە زانیاریی دپلۆماتیانە و داپۆشراو و چەواشەكارانەی لێپرسراوانی حزبیی. شتێك نەماوەتەوە بیڵێن یان دایپۆشن، ئەوپەڕی دەتوانن زانیارییەكانی بافڵ تاڵەبانی دووبارە بكەنەوە یان بڵێن وەك كاك بافڵ وتی.
دوور نییە لەداهاتوودا بافڵ تاڵەبانی ببێت یان بكرێتە وتراوێكی كۆمەڵایەتیی و لە داواكردنی سەراحەتدا بوترێ كاك "بافڵانە" بدوێ. واتە ڕاشكاو بە.
رووداوی لەمجۆرەی بافڵ تاڵەبانی بۆ شڵەقاندنی گۆمی وەستاوی، سیاسەتی كوردیی، باشووریی لای من پەسەندە. بوارەكانی دیكەش پێویستی بەمجۆرە كەسانەیە، بۆ نمونە بواری ڕۆشنبیریی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەرگری لە کەرکوک بکات
کوردستان 02:26 PM - 2023-11-28