riklam

عەهد و پەیمان شكێنیی پارتی

بیروڕا 11:46 AM - 2022-11-17
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

واڵا كردنی هەموو ڕێگایەك لەبەردەم یەكێتی

كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە (پەیمان نامە) و رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان دامەزراوە. لە رووی مۆراڵی سیاسییەوە، ئەم كابینەیە تا ئەو كاتە شەرعییەتی هەیە كە لایەنەكانی ڕێككەوتنەكە‌، پابەند بن بەعەهد و بڕگەكانی رێككەوتنەكە و ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانیان بە دروستی راپەڕێنن. 

لەبەرئەوەی حزبی زۆرینەی موزەیەف لە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم پابەند نەبوە بە بڕگەكانی رێككەوتنەكەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە كردەوە ئەو پەیمان و رێككەوتنە هەڵوەشاوەتەوە. 

ئێستا گەشتوینتە خاڵێك كە تاكڕەوی لە ناو حكومەت و لەلایەن زۆرینەی ناتەندروست بە شێوەیەك پراكتیزە دەكرێت كه نفوزی سەرۆكی حكومەت بە سەر كۆی جووڵه و جومگەكانی حكومەت و تاكلایەنه لە هەرێمی كوردستان رەنگی داوەتەوە. 

دوای كەمكردنەوەی ڕۆڵی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم ئێستا لە پێشهاتێكی بێ پێشینەدا، دەسەڵاتی دادوەری  بۆ ململانێ بەكار دێت ، وا دەردەكەوێت كە سەرۆكی حكومەت هەوڵ دەدات دەسەڵاتی دادوەرییش بخاتەژێر هەژموونی خۆی. 

ئێمەی نوێنەرانی خەڵكی كوردستان لە پەرلەمان، ئەركی ئەوەمان لەسەرشانە بەرگری بكەین لە مافی كۆمەڵانی خەڵك و ئاگاداریان بكەین لە راستییەكان و هەوڵی باشكردنی دۆخی ژیانیان بدەین. بەڵام راستگۆیانە بدوێین، پێناچێت هیچ كام لە ئامانجانە لە چوارچێوەی رێككەوتن و لە سێبەری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم دا بێنە بەرهەم.  

 لە سایەی ئەم ئیحتكار كردنە ناشرینەی سوڵتەشدا، سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین زۆرترین زیانیان بەركەوتووە و هەزاران گەنج بێكار، و سەدان پرۆژە و كارگە و دەرفەتی هەلی كار پەكخراون.

ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان (پیكەوە) ستۆپ بە عەقڵیەتی تاكڕەوی و خۆسەپێنی و  تۆتالیتاری بكەن بۆ بۆ رێگرتن لە كەوتنی دیموكراسیی هەرێمی كوردستان، قۆناغێكی نوێی خەبات، بە هاوكاریی نەوەی نوێ و هێزە ئیسلامییه كوردستانییەكان رابگەیەنن؟

بۆ كۆتایی هێنان بەم سزادانە مرۆیی و سیاسی و دارایی و ئابورییەی خەڵك و شاری  سلێمانی و هەڵەبجە وگەرمیان و ڕاپەرین لە لایەن حكومەتە حیزبۆكراتیەكەی هەولێر , دەبێت یەكێتی هەموو ڕێگایەك بگرێتە بەر. ئەگەر كوردستانمان دەوێت، دەبێت ستۆپ به ئاراستە هەڵەكەی ناو پارتی و حكومەت بكرێت كه دەیەوێت له سەر عەرشی كەلاوەدا، خودانی هەمووان بێت !

نووسينی.. سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket