riklam

سلێمانی ئەو شارەی كە گەمارۆ دەدرێت و دەخنكێندرێت!

بیروڕا 09:01 PM - 2022-11-14
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

ئێمە زیاتر لە ساڵێكە بەردەوام، لە ڕێگەی ڕێكارە پەرلەمانییەكان هاوار دەكەین كە دەستێك لە ناو حكومەتی هەرێم بە ئەنقەست شاری سلێمانی و دەوروبەری دەخنكێنێت! 

مانگانە حكومەتی هەرێم نزیكە (٢٨٠) ملیار دەنێرێت بۆ سلێمانی لە پارەی نەوت، كە ئەم بڕە تەنانەت ناكاتە (٢٥٪) كۆی داهاتی نەوتیش؛ بەمەرجێك تەنها بە ڕەقەمەكانی خۆیان داهاتی نەوت زیاترە لە ملیارێك دۆلار مانگانە. 

خەرجییەكانی سلێمانیش لە بەرامبەردا نزیكەی (٣٦٥) ملیار تەنها بۆ مووچە پێویستە؛ لەكاتێكدا زیاتر لە ١٢ ملیار دیناریش خەرجی وانەبێژان و دەرماڵە و هاندانی كەرتی تایبەت و چەند خەرجییەكەی دیكەن؛ سەرباری نەخۆشخانەی هیوا (كە دواتر بە جیا باسی لیوە دەكەین) و خۆڵ و خاشاك و خەرجی دامودەزگاكانی دەوڵەوت؛ لەگەڵ بڕینی ٪١٥ بە شێوەی مەقاصە بۆ خەرجییە سیادییەكان! 

ئێستا سلێمانی بە گەمارۆیەكی ناشەریفانە و بڕینی داهاتەكەی تیرۆر دەكرێت؛ تەواوی پڕۆژەكانی ئەم ناوچەیە وەستاون؛ نەخۆشخانەكانی بێ درەرمان و فەرمانبەرانی گیرفان بەتاڵ دەكرێن؛ ئەوەی دەكرێت تەنها و تەنها گەمارۆدان و خنكاندنی سلێمانییە و هیچی تر؛ دڵنیابن ئێمەش بەردەوام دەبین! 

خاك و خەڵكی سلێمانی لەوە گەورەترن، حكومەت بەو شێوەیە هەوڵی خنكاندنی بدات! 

نووسینی.. كاروان گەزنەیی
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket