ستۆپ پێكردنەكەی پارتی كاتیەتی
بیروڕا 10:03 AM - 2022-11-09
نووسینی.. عومەر ئەحمەد
یەكێك لەڕەخنەو گلەییە ھەرە زەقەكانی زۆرینەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و یەكێتییەكان بەتایبەتی كە لەیەكێتیی دەگیرێت، گوایە هەندێجار نەرمی نواندنییەتی لەبەرامبەر پارتیدا!!
ھۆكار، لەسۆنگەی ناسین و كردەوە و خوێندنەوەی وردی مێژوویی سەركردەو كادرە باڵاكانی پارتی، ھەر لەسەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو تا بەساڵی حەفتاو پێنج دەگات، لێپرسراوێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكە یەكێتی ناچار دەكات لەپێناو پاراستنی دەسكەوتەكانی ڕاپەڕین و نەگەڕانەوە بۆ تاڵی و ناسۆرییەكان بەرخورد ھەڵسوكەوت بكات، بەخاتری ئەوەی رۆژێك لەڕۆژان ئەو پارتی بەئاگابێتەوە و بچێتە سەر ئەو باوەڕەی بەھاوبەشی و ھەماھەنگی سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییەكان خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكرێت.
یەكێتی لەپێناو یەكڕیزی نیشتمانی قوربانی زۆر گەورەی وەك حزب بەخۆیداوە، چونكە رەگی یەكێتی لەناخی نیشتماندایە و هێزی خۆی لەهێزی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان وەرگرتووە، سازشی یەكێتی لەپێناو سەروەری یاساو بنەماكانی دیموكراسی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی و ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پاراستنی كەرامەت و شكۆی نیشتیمان بووە و رابردووش گەواھیدەرێكی بێ پاساوە.
لەسەدەی بیستدا زۆرێك لەنەتەوە بندەستەكان لەبن نیری داگیركاری رزگاریان بوو بەمافەكانیان گەیشتن، بەلێزانی و حەكیمی و كارامەیی سەركردە و دڵسۆزەكانیان توانیان زوو سەرپێبكەون و سیستەمی حكومڕانیان بەشێوەیەكی زۆر شایستە راستەڕێ بكەن و پابەندبوون و خۆشەویستی بێسنووری ھاووڵاتیانیان بەدەست بھێنن.
كێبڕكێ و ململانێ و جەنگی دیموكراسی داوكارییەكی رەوایە، بەڵام ملھوڕی و ملنەدان بەداواڕەواكان و دروستكردنی درزو دژبەری و دوو ئیدارەیی و لایەك پڕو لایەك قڕو كۆسپ و ناعەدالەتی و نەبوونی ھاوسەنگی لەحكومڕانیدا دەبێتە مایەی لەدەستچوونی خەرمانی بەخوێن سوری رابردوو و كارەسات و ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەو جۆرە ھەڕاڵبوون و لاسارییەش چیدی قبوڵ كراو نییە، نابێت یەكێتی و هێزە راستەقینەكان چیتر ئەمە قبوڵ بكەن.
لەدوای درووستبوونی حكومەتی ھەرێم، زۆرێك لەوڵاتانی دەستڕۆیشتوی جیھان لەسەرووی ھەمووشیانەوە ئەمریكا، پاڵپشتی و ھاوكاری بێچەندوو چوونمان بوون بۆ ئەوەی لەسەرپێی خۆمان بووەستین و رێگە نەدەن حكومەتی ناوەندی و حكومەتانی ھەرێمایەتی بەزەبری ھێز پەلامارمان بدەن، ئێستا تاكە داواكاری وڵاتانی پشتیوان ئەوەیە، تواناو داھاتە جیاكان یەكبخەین و پابەندی بنەما دیموكراسییەكان بین و گرفتە ھەڵواسراوەكانی وەك دوو ئیدارەی و دوو ھێزی پێشمەرگەو دوو بودجەیی نەھێڵین.
بەداخەوە پارتی نەك گوێ بەو داواكاریانە نادات، لە سۆنگەی زاڵبوونی بەسەر پایتەخت و حكومەتی ھەرێم بەپشتیوانی موخابەراتی هەرێمایەتی و خیانەتی 31 ی ئاب، چی پێباشبێ و ھەر ھەنگاوێك لەقازانجی بەرژەوەندی تەسكی كەسی و حزبەكەی بێت بێ سڵكردنەوە و سڵەمینەوە ئەنجامیان دەدات.
دواجار لەژێر پەستان و فشاری رێكخستن و دەنگدەر و ھەوادارانی یەكێتی و خوێندنەوەی لۆژیكیانە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی بڕیاریاندا بەو شێوەیەی رابردوو درێژە بەھاوپەیمانی پارتی نەدەن و رێگا لەسەرەخەریەكانی و دەسەڵاتی تاكڕەوانەی بگرن، پێی بڵێن ستۆپ.
لەكۆتایدا داواكاری ئێمەی كادران لەسەركردایەتی ئەوەیە، بۆ رزگاربوونمان لە ناعەدالەتی جوگرافی و دیار نەبوونی داھاتە جۆربە جۆرەكانی وەك نەوت، گاز، غازو خاڵە سنوورییەكان و بودجەی حكومەتی ناوەندی، خاوێن كردنەوەی تۆماری دەنگدەران.. ھتد بەھیچ جۆرێك ھابەشی حكومڕانی لەگەڵ پارتی نەكات و ھەركارتێك بەمەرجێك كە لەچوارچێوەی ئاكاری نیشتیمانی بێت بەكاریان بھێنێت، بەو ھەنگاوانە دڵنیام زۆرێك لەشەقام و ھاووڵاتیان و یەكێتییەكان دڵخۆش دەكات و پشتیوانیش دەكرێت.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی راپەرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەرگری لە کەرکوک بکات
کوردستان 02:26 PM - 2023-11-28