riklam

لەپێناو كورددا ستۆپ بە ناڕەوایی دەكەین

بیروڕا 12:35 PM - 2022-11-07
سەروتاری PUKMEDIA

سەروتاری PUKMEDIA

سەروتاری PUKMEDIA
شانازییەكانی یەكێتی رۆژانە و لەسەر یەكن، تۆمارێكی دوورودرێژن، بۆیە لەسەر دووانیان دەدەوێین، چونكە تازەترینیانە، چونكە دژوارترینیانە.

تیمی یەكێتی بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر بۆ داكۆكی لە ئستحقاقەكانی یەكێتی لە بەغدا نەبوو كە ئەوەش مافێكی رەوای یەكێتیانە و دیموكراتیانەیە، بەڵكو لەوەش گرنگتر بۆ ئەوە بوو داكۆكی لە جەوهەری پرۆسەی سیاسیی عیراق بكات كە تەوافوق و هاوسەنگی و بەشداری ڕاستەقینەیە، ئەم جەوهەرە دیموكراسییە باوكە دامەزرێنەرەكانی عیراقی تازە رەنج و هیلاكی زۆریان بۆ خەرج كرد. چونكە بێ ئەم دیزاینە زیندوو و  ژیارییە مافە دەستورییەكانی نەتەوەی كورد و شوێنی كوردستان لە نەخشەی سیاسیی عیراق لێڵ و تەماوی دەبوو. بگرە دەچووینەوە چوارگۆشەی یەكەمی داخوازییەكانی گەلەكەمان.

لە دوای كەوتنی بتی دیكتاتۆری سەدام، لە ساڵی 2003، باوكە دامەزرێنەرەكانی دیموكراسیی و لەسەروشیانەوە سەرۆك مام جەلال، رەنجی فەرهادییان بۆ بەدەستوریكردنی تەوافوق و هاوسەنگی و شەراكەتی راستەقینە دا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەرێی دیدار و لێتێگەیشتن و دیالۆگی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو ئاراستەكانی سیاسەتی عیراقیدا ستۆپی بەو مەیلە ناڕەوا و ناجۆرە و نادەستورییە كرد كە دەیانویست بەناوی زۆرینەی دەنگ و زۆرینەی كورسییەوە دیموكراسیی عیراق بێ بەها بكەن و بەشی كوردستانیشی لێ بقرتێنن. بەداخەوەش كە پارتی لەپێناو پۆست و پارە و مەیلی داخستنی هەموو دەزگاكانی گفتوگۆ و پێكەوەیی بەسەر یەكێتیدا بووە بەشێك لەو ئاراستە مەترسیدارەی دەیویست مافەكانی كورد قووت بدا و بە ناوی جوانی زۆرینەی دیموكراسییەوە چارەسەرێكی رەش پێشنیاز بكات. پارتی یان دەركی بەو مەترسیانە نەدەكرد یان چاوی تەماعی هیچی نەدەبینی. یاخود بە هۆكاری تر بووە بەشێك لە (سیناریۆی ئەغلبیە) كە لێدان بوو لە كۆششی هەشتا ساڵەی كورد بۆ دروستكردنی عیراقێكی تازە و تەوافوقی. تەنانەت باكی بەوەش نەبوو كە لە سەرەتای دەستپێكردنی ژیانی سیاسیی دوای پرۆسەی ئازادی عیراق سەرۆكی پارتی، بەرێز مەسعود بارزانی، خۆی لەگەڵ سەركردەكانی كورد و سەركردە ژیر و دیموكراتەكانی عیراق، لە ساڵی 2005، ئەم پرەنسیپانەیان لە دەستوری گەلپەسەندی عیراقدا جێگیر كرد.

 ستۆپێكردنی مەیلی هەڵگەڕانەوە كە سەرۆك بافڵ و تیمی یەكێتی پێی رابوون. هەم پرۆسەی سیاسی عیراقی لە داروخان پاراست و هەمیش جەوهەری تەوافوقی سیاسەتی عیراقی ئەبدەیتكردەوە كە كورد تەنها لەو چوارچێوەیەدا جێی لە دیمەنی عیراقی دیموكراتدا دەبێتەوە. 

شانازی دووەم و تەواوكاری كۆششی یەكێتی لە بەغدا كارنامەكەی حكومەتی دەوڵەتمەدار محەمەد شیاع سودانی بوو كە جێ دەستی یەكێتی لەرووی مافی كورد و كەیسی ناوچەكانی 140 ی پێوە بوو، كە هیوادارین كورد بە پتەوی و پێكەوەیی و ژیرانە ئیدارەی ئەم دەسكەوتانە بدات.

سیاسەتی سەركەوتووی یەكێتی وابوو كە هەمووانی هێنایەوە سەر سكەی حكومەتێكی (ئیدارەی دەوڵەت) كە رێك وەرگێرانێكی دەقیق و ئاكامێكی دروستی سەركەوتنی چەمكی تەوافوقە، دوای بەلارێدا بردنی پرۆسەی سیاسی وڵات.
ئەوەی بەغدا بەشێكە لە ستۆپێكردنی ناڕەوایی لە پرۆسەی سیاسی عیراقدا، لە كوردستانیش هەروا دەكەین، ستۆپ بە ناڕەوایی دەكەین.

PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket