سەرۆكی یەكێتی و ستۆپەكەی پارتی
بیروڕا 11:24 AM - 2022-11-07
نووسينی.. قادر رەزگەیی
یه‌كێتی ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، له‌ناو ته‌باییه‌كی سیاسیی گه‌وره و ناوه‌ندێتی دیموكراسیی راسته‌قینه‌دا ده‌ژیت، ناوخۆی خۆی به‌جۆرێك رێكخستۆته‌وه‌و یه‌كخستۆته‌وه، كه ماناكانی حزبایه‌تی و كاری رێكخراوه‌یی بۆ سه‌رده‌می زێڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له‌سایه‌ی ئه‌و گۆڕانه ناوخۆییه بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵێك ده‌رفه‌ت هه‌یه، به‌ڵام لێپێچینه‌وه‌ش له‌ئارادایه، پاداشتی چاكه‌كردن و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان فه‌راهه‌مه، هاوكات سزاش بۆ ته‌مبه‌ڵی و ملنه‌دان به‌ئیشیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئازادی قسه‌كردن و به‌رگریكردن له‌كوردستان و یه‌كێتی له‌سه‌ر هیچ یه‌كێتیه‌ك دانه‌خراوه، به‌ڵام رێگاش نادرێت هیچ كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی ستراتیژ و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی قسه‌و لێدوان به‌نه‌یاره‌كانمان ببه‌خشێت، خۆڕێكخستنه‌وه‌ی له‌مجۆره مه‌تڵه‌بێكی یه‌كێتییانه بوو كه ساڵانێكه كادر‌و ئۆرگانه‌كان پێكه‌وه بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حزبایه‌تی داوای ده‌كه‌ن.
له‌سێبه‌ری سه‌ركردایه‌تییه نوێیه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ (بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دیموكراسییه‌تی ناوخۆیی به‌پێداچوونه‌وه‌ی ئۆرگان و ده‌رفه‌ت به‌خشین به‌خوێنی تازه، ئه‌نجامدانی دیداری یه‌كێتی و گه‌ڵاڵه كردنی نه‌خشه‌ڕێگای دیده‌كان بۆ داهاتووی یه‌كێتی، گێڕانه‌وه‌ی بڕیاره چاره‌نووس سازه‌كان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌ویشه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، سزادانی رێكخراوه یه‌كێتییه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی دڵ و زمانی خوێندكارانی ناڕازیی، له‌هه‌نگاوه دیموكراسییه‌كان بوون.
كه ئه‌مجۆره به‌هایانه له‌ناو هێزو پارته سیاسییه‌كانی تری كوردستان نه‌بوونه‌ته فه‌رهه‌نگ، ئه‌مجۆره له‌دیموكراسییه‌ته ناوخۆییه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ئاستی حوكمڕانیش به‌جێهێشتووه‌و كاردانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ده‌رفه‌تدان به‌پێشمه‌رجی لێپێچینه‌وه‌و چاودێریكردن گه‌یشتۆته شوێنێك كه هه‌موو ده‌زانن به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی نه‌هێشتنی "گه‌نده‌ڵی و ته‌مبه‌ڵی" بۆته ستراتیژێكی یه‌كێتیانه‌ی ناو حكومه‌ت، چونكه ئیتر به‌بێ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی فه‌رمانگه حكومییه‌كان ناتوانرێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و پاشانیش ته‌مبه‌ڵی بنه‌بڕ بكرێت.
داواكردنی دیموكراسیی بۆ ناوخۆی حزب و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیی له‌ناو یه‌كێتیدا به‌ته‌نها شتێك نیه سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یه‌كێتییه‌كانی بووێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و پرۆسه سیاسیه‌كه‌شی كردویه‌تییه مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌موو دانووستانێك.
وه‌ستانه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پارتی هه‌ر به‌شێكه له‌و ستراتیژه دیموكراسییه، مه‌گه‌ر رێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆسه‌پێنی و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاوانخوازیی، رازینه‌بوون بەو فۆڕمە لەدەسەڵاتدارییەتی هەواڵگریی كە كایەی حوكمڕانی پێ بەڕێوەدەبریت، هاوكات ناڕازیبوون به هه‌ڵبژاردنێكی پڕ ساخته له‌سایه‌ی یاسا‌و تۆمارێكی ناپاك كه باڵانسی سیاسیی گۆڕیووە، دژ وه‌ستانه‌وه‌ی سیاسه‌تی برسیكردنی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی زۆنی سه‌وز بۆ ئه‌وه‌نین كه هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌مه‌كه‌ی به‌ناوه‌ڕۆك و ره‌فتار دیموكراسیی بێت نه‌ك به‌دروشم و قسه.
ئه‌م ستراتیژه ئازایانه‌ی سه‌رۆك بافڵ به‌دڵنیاییه‌وه بۆ پارتی جێگه‌ی شۆك و بۆ پارته سیاسیه‌كانی تریش جێگه‌ی ئومێده، شۆكی پارتی له‌وه‌دایه كه ساڵانێكی زۆره به‌ویستی خۆی ده‌ستكاری موقه‌ده‌راتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات و به ده‌یان گه‌له‌كۆمه‌ی هه‌رێمیی سه‌رقاڵی تێكدانی بارودۆخی كوردستان و تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غداده و بۆی چۆته‌سه‌ر، به‌ڵام به ستۆپه‌كه‌ی یه‌كێتی واخه‌ریكه پارتی ریسی ستراتیژه پاوانخوازییه‌كه‌ی لێده‌بێته‌وه خوری. بۆ حزبه‌كانی تریش هه‌ڵوێستی یه‌كێتی جێگه‌ی ئومێده، چونكه ته‌نها سه‌نگ و قورسایی یه‌كێتییه ده‌توانێ پرۆژه‌ی خۆسه‌پێنی زیاتری پارتی به‌سه‌ر كۆی كایه‌كانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
یه‌كێتی ساڵانێكه له‌روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌زموونی كوردستان، تاڕاده‌یه‌ك بێده‌نگه‌ی له‌سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی پارتی كردووه، چونكه هه‌ر كاتێك سیاسه‌تێك به‌دڵی پارتی نه‌بووبێت، به‌هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ست تێكه‌ڵاوكردن له‌گه‌ڵ شوێنی تر مه‌رامه‌كه‌ی به‌دیهاتووه، به‌ڵام دۆخی نوێ تازه‌یه‌و چیتر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی پارتی كه‌س ناترسێنێت.
هه‌رێمی كوردستان به‌خۆسه‌پێنی زیاتر‌و ئاژاوه‌ی زۆرتر‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان پێشناكه‌وێت، به‌ڵكو به‌دیموكراسیی و دووركه‌وتنه‌وه له‌ئه‌خلاقیاتی حزبی قائید به‌دی دێت، پارتی كه ئه‌مه به‌زمانێكی شیرین و دانوستان و ئارامیی نه‌كات، هه‌رده‌بێت چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی توند‌و یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت.
له‌مه‌شدا هه‌ڤاڵ (بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هێزه‌كان بۆ ئه‌و ستۆپه له‌هه‌ڵوێستی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌دایه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18