riklam

پەنجا بە پەنجای چی؟ حەفتاو پێنجی تێپەڕاندوە

کوردستان 02:24 PM - 2022-11-03

سەروتاری PUKMEDIA

وتەبێژی پارتی گوتی: زەمانی پەنجا بە پەنجا تێپەڕبوو.  

شتی دیكەشی گوت بە پێكەنینەوە. جارێ لەسەر پەنجا بە پەنجاكە قسە دەكەین 

-كێ و كەی و لە كوێ داوای گەڕانەوە بۆ زەمانی پەنجا بە پەنجا كراوە؟

لە بنچینەدا پەنجا بە پەنجا دەربڕینی ئێمە نییە. دەربڕینی پارتییەكی ترە، كاتی خۆی لە تاو هەژموونی پارتی لە بادینان گوتبووی: ئەمە فیفتی فیفتی یە.

-ڕاستێكەی لەهیچ زەمانێكدا فیفتی فیفتی جێبەجێ نەكراوە، بەڵكو باشترین گوزارشت ئەوەیە كە ڕاگەیندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتی (لەبەر بەرژەوەندی گشتی، لە زۆر مافی خۆمان خۆش بووین). 

ئەسڵەن ئەوەی ئێستا هەیە فیفتی فیفتی نییە، حەفتاوپێنج بۆ پارتی و ئەوی تر بۆ هاوبەشەكان ماوەتەوە كە ناونیشانە داتاشراوەكانی (یاریدەدەر) و دامەزراوەی هاوشان  خەریكە لە مانای خۆی بەتاڵی دەكاتەوە.

-كەس پەنجا بە پەنجای نەویستووە، بەشی پارتی، جا بە تەزویر یان بە تۆپزی، یان بە دزینی كۆتا بێت، لە پەنجا تێیپەڕاندووە.

-كەس داوای پەنجا بە پەنجا ناكات، مەگەر پارتی نەبێ، چونكە كە لێی دەقەومێ نەغمەی دوو ئیدارەیی و دوو زۆنی لێ دەدا و كە زاڵ دەبێ ئیتر ئیستفراد دەكات و گەرەكێتی لەگەڵ هەر هێزێك بەجیا كەینو بەینی هەبێ.

-كەس پەنجا بە پەنجای نەخواستووە، پێمان وایە ئەوە (دەنگ) و ژمارەی كورسی دیاری دەكا و كەسیش خێری بەكەس نەكردووە لە ئیستیحقاقی هەڵبژاردن، بەڵام بەداخەوە ئەوەی پرۆسەی سیاسی كوردستانی شێواندووە ئەوەیە پارتی تاكڕەوی و خۆسەپێنی دەكات. ئەوە یەكێتییە دەڵێ پۆست و كورسی بە ئیستحقاقی (دەنگ)ی هەڵبژاردن بێ و (سەنگی) هاوبەشێتی ژینگەی پرۆسەی سیاسی پاك و خاوێن ڕادەگرێت.

-كەس داوای پەنجا بە پەنجای نەكردووە، چونكە ئەوەی هەیە حەفتاو پێنجی زۆرینەی ڕەهایە كە كارێكی ناڕەوایە. هەموو هێزە سیاسییەكانیش، نەك تەنها یەكێتی، ئەم تەزویر و تۆپزیە قبوڵ ناكەن.

-وتەبێژی پارتی دەزانێ ئەسڵی كێشەكە داوای زەمانی پەنجا بە پەنجا نییە، ئەسڵی كێشەكە ئەوەیە پارتی، بە ناڕەوا، لە هەموو ڕەقەمێك تێی پەڕاندووە و رەقەمی كەس ناخوێنێتەوە. ئیستفراد و ئینفراد بەری چاوی گرتووە و پێكەنینی ئیستفرازیشیان دیدی دیموكراسیی و هاوبەشێتی كز كردووە.

 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket