riklam

واز لە ئەدەبی نزم بێنن

بیروڕا 10:08 AM - 2022-10-28
 PUKMEDIA سەروتاری

PUKMEDIA سەروتاری

لە ڕوی ئەدای موخاتەبە و ئادابی سیاسییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان و بەتایبەتی هەندێك سەركردەی جنێۆفرۆشی  حزب نەماوە لە كوردستان بە تۆمەت و جوێن و سوكایەتی پەلاماری نەدات . حزب و كەسایەتی نیشتمانپەروەر نەماوە كە وەك دوژمن و نەیارو ناشایان  تاریفی  نەكات. 

ئەم جۆرە ئەدەبە سیاسییە كارێكی كردووە پێكەوەیی حزبی و فرەیی لە كردستان بێ تام بێت و بێ كەڵك و بێ جەدوا دەربكەوێت. هەموو حزبێك ئیعتبار و حەیسیەتی خۆی هەیە كە دەتوانێ و باشیش دەتوانێ دیفاعی لێ بكات ، بەڵام لەبەر ئاشتی كوردستان و ئایندەی كوردستان شت هەیە ئەم حزبانە خۆیانی لێ دەبوێرن. دەنا پارتی لە ئازایەتی و ئازایی لە پاش هەموو حزبەكانەوەیە و كەس لێی ناترسێ و كەس پێی وا نییە پەرێزی سیاسیی و مێژوییەكەی هی ئەوەیە بە ئیسراحەت پلار بهاوێ و بۆی بچێتە سەر، بەرامبەر هەر بوختان و ناهەقییەك و تۆمەتێكی بێ بنەما بەشی سەد كتێب راستی و بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە لەسەر پارتی و چەوتییەكانی كە پێویست نەكات یەك درۆشی بۆ هەڵبەستی.

یەكێتی نیشتمانی بڕیاری سەركردایەتی و تەفویزی ئەندام و لایەنگرانی هەیە كە ئیتر سەبری ئەیوبی بە سەبری شۆرشگێری دەگێڕێتەوە و قبوڵی ناكات لە ژێر هەر پاساوێكدا بێت خیتابی نزمی پارتی و ماكینەی درۆكانی ئەو سەركردانە فەرامۆش بكات و لێی بێدەنگ بێت. بەرامبەر هەر تۆمەتێكی داتاشراو سەد راستی حاشاهەڵنەگر بە زمانی رەوان و رەوا بڵێت.

PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket