riklam

كاپتنی كەشتییەكەی سەرۆككۆمار

بیروڕا 06:09 PM - 2022-10-17
مەریوان عەبدوڵڵا

مەریوان عەبدوڵڵا

مەریوان عەبدوڵا

لەسادەترین لێكدانەوەو تێگەیشتندا بۆ ھاوكێشەی یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق روونە، یەكێتی بەھەر نرخێك بێت براوەی پڕۆسەكە و پارتیش بەھەر جۆرێك بێت بۆ جارێكی دیكە بەدەستی بەتاڵ  گەڕایەوە ھەولێر، بۆ زۆرینەمان پرسیارە جەوھەرییەكە ئەوەیە بۆچی پارتی لەم پڕۆسەیەدا خۆی بەدۆڕاو نیشان نادات ! لەكاتێكدا بۆ دوو خولی سەرۆكایەتی كۆمار شكستی گەورەی بەركەوتووە و نەیتوانی كاندیدەكانی بگەیەنێتە كۆشكی سەلام.

لەم خولەدا كاپتنی سەرەكی كەشتیەكەی یەكێتی  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كورستان بوو، ھەر لەسەرەتای گێمەكەوە لە پرسی سەرۆككۆماردا زۆر بە وریایی و سیاسەتێكی دووربینانە كەشتییەكەی بەرە ئامانجەكەی جوڵە پێكرد, ھەرچەندە كەم نەبوون ئاڵنگاری و بەربەستەكان، تەنانەت ھەندێكجار فشارو ھەڕەشەی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی و نێوخۆیی دەگەیشتە ئاستێكی ئاڵۆزو بگرە مەترسیدار، بەڵام كاپتنی كەشتییەكە بەوپەڕی ئارامی و بێ گوێدانە فشارو ھەڕەشەو دەستێوەردانەكان بەردەوام بوو، لە ئاراستەكردنی كەشتیەكەی بۆ گەیشن بەدوا خاڵی ئامانجەكەی، لەكۆتایشدا ھەر ئەوەی كردوو شكستی بە كاندیدی پارتی ھێناو سەركردەیەكی تەكنۆكرات و خاوەن ئەزمون و بیری تاڵەبانی بە سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا، كە ھیچ یەكێتییەك ھێندەی تاڵە مویەك گومانیان لە دڵسۆزییەكەی نییە بۆ  رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال كە ئەویش د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراقە ، بەمەش كاپتنی كەشتییەكە توانی زیرەكانە گرەوەكە بباتەوە و بەڕەكە لەژێر پێی ركابەرەكەی «پارتی» دەربھێنێت و پۆستی سەرۆك كۆمار لەم خولەشدا لەبەرژەوەندی حزبەكەی یەكلایی بۆوە.

 بۆ من، وەك میدیاكارێك جێگەی تێڕامان بوو حزبێكی خاوەن ئەزموونی 76 ساڵەی وەك پارتی دوای زیاتر لە ساڵێك لە ململانێ بۆ بەدەستھێنانی  پۆستی سەرۆك كۆمار و شكستھێنانی دوو كاندیدی, هێشتا خۆی بەبراوە بزانێت، خۆیشی بكات بە خاوەنی سەرۆككۆماری ئێستا و تەنیا دڵی بەوەخۆش بێت ، وانیشانی بدات رێگری كردووە كاندیدێكی یەكێتی پۆستەكە بۆجاری دووەم بەدەست بھێنێتەوە ، لەكاتێكدا بۆ یەكێتی ھیچ جیاوازییەكی نەبوو لەنێوان «د.بەرھەم ساڵەح  یان د.لەتیف رەشید» كامیان ببنە سەرۆك كۆمار، چونكە جگە لە ناوەكانیان ھیچ جیاوازییەك لە پێناسەی یەكێتی بوونیاندا نییە، پارتی بەم گەمەی كە كردی ویستی وا نیشانی بدات، كە توانای گۆڕینی ھاوكێشەكانی ھەیەو لە ئەنجامدا ئەگەر پێی چاك نەكرێت پێی تێك دەدرێت!

كەوابێت بۆچی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم پڕۆسەیەدا خۆی بەدۆڕاو نیشان نادات! لەكاتێكدا بۆ دوو خولی سەرۆكایەتی كۆمار شكستی گەورە و كەمەر شكێنی بەركەوتووە ، لە سادەترین وەڵامدا پارتی دوای چەندین رێككەوتن و پێكھێنانی ھاوپەیمانێتی لە دیاترینیان ھاوپەیمانی سێ قۆڵی"سەدر,سونە,پارتی" ھێزی سەركەوتنی كاندیدەكانی «ھۆشیار زێباری و رێبەر ئەحمەد»ی نەبوو ئیدی چۆن ھێزی ئەوەی ھەیە كاندیدێك لە دەرەوەی حزبەكەی بسەپێنێت بەتایبەت تێكۆشەرێكی دیاری لایەنی ركابەر ، كەواتە روونە ئەوەی روویدا ویست و خواستی لایەنەكانی دیكەی عێراق بوو نەك پارتی ، كە لەبەر ھەر ھۆكارێك بوبێت تەنانەت ئەگەر وەك كاردانەوەیەكیش بوبێت لە بەرامبەر خۆراگری و پێداگیرییە بەردەوامەكانی كابتنی كەشتییەكەی یەكێتی لە كۆتا ساتەكاندا ھەندێكیان پەیمانی خۆیان گۆڕی بەڵام نەك دژی یەكێتی، بەڵكو ھەر لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بڕیاریاندا و وەك ھەمیشە لە پرسی سەرۆككۆماردا پارتی ھیچی دەست نەكەوت و بەدەستی بەتاڵ گەڕایەوە هەولێر, بەناچاریش بۆ شاردنەوەی شكستەكەی و راگرتنی سۆزی لایەنگرانی و ھێشتنەوەی دەرگایەك بۆ بەشداریكردنی لە كابینەكەی "محەمەد شیاع سودانی" خۆی بە دۆڕاو نیشان نادات و دوای ئەم هەموو مێووژ تەڕبوونە هێشتا دەیەوێت بڵێت بەهێزی ئەو سەرۆككۆماری نوێ هەڵبژێردرا, ئەرێ كەسێك نییە پێیان بڵێ ئەو هێزە كاریگەرەتان بۆچی بۆ سەركەوتنی كاندیدەكانی خۆتان بەكار نەهێنا و لەدوا ساتدا كاندیدی دووەمیشتان دوای دڵنیابوونەوە لەسەرنەكەوتنی كشاندەوە.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket