riklam

لافیتە

بیروڕا 09:52 AM - 2022-10-16
 لالۆ

لالۆ

نووسينی.. لالۆ
كابرایەك لە ناوچەی شوان هەبوو ئێوارانێك میوانی هاتبوو هەر برادەر خۆی بوو، لە كوردا باو بوو، فڵان، فڵان، توش ڕەقیتەیەك بومە مەگەر خوا بزانێ، ئا دەی وەرە سەر پشتم با پشتم بتەقێ، كابرای خاوەن ماڵ و دیوەخانش لەسەر نییەت پاكی خۆی دەچێتە سەر پشتی، یەكەم پێی لەسەر پشتی میوان دادەنێ ئاسایی دەبێت، پێی دوەمی لەسەر دادەنێ، كابرا لە ژێرەوە تڕێكی موستەهەقی لێ دەبێتەوە.
خاوەن ماڵ زۆر پێی دەشكێتەوە كەبووە هۆكاری تڕینی میوانەكە، زۆر پیش دەخواتەوە، دوا جار پێی دەڵێ فڵان وابزانم خۆت هەر دەتڕیت بەس ڕوو زەردیەكەت بەسەر مندا هێنا...
قسە قسە دێنێ:
  من زۆر لەوەتێگەیشتوو ترم بێم وەڵامی بەیت و بالۆرەی سیاسی و پیلانگێڕی سیاسی بدەمەوە چونكە كادیرم، كادیر یانی هەقیقەتەكان وەك خۆی دەبینێ وەلێ كاتێ وەك خەڵكە ڕەشۆكیەكە هەرجارەی بە زوڕنایەك هەڵپەڕێ ئەبێت بڵێین ئەی قوڕ بەسەرت ئەحزابی كورد، چونكە ئەمە دەردی هەموو حیزبەكانی كوردە ، هەقمان بەسەر نەتەوە ومبدەئی ترەوە نییە. 
ـ تا ئێستا گەلی كورد خەباتی بۆ دژایەتی كردنی نەیارانی كورد نەبوە ، بەڵكو بۆ ئەوە بووە حیزبێك بڵێ: لەخۆم زیاتر  كەس لە گۆڕەپانەكە نابێت بوونی هەبێت.
ـ هەمیشە پیلانیان بۆ ئەم سفركردنەوەیەی یەكتریە لە ئامادەباشیدا بوە . 
ـ دوژمن هەمیشە لەم ڕێگەیەوە سیاسەتی پەرت كەو زاڵ بە ، كوردی لە زاویەیەك گیر كردوە. 
ـ پارتی چونكە ئاقڵن دەزانن چۆن شكستەكانیان تێ پەڕێنن دوا شكستیان  سحب پێ كردنی كاندیدی سەرۆك كۆماریان بوو لە ژێر ناوی كۆمەڵێك درۆ ودەلەسە. 
ـ كادیری یەكێتی بە 16 ئۆكتۆبەرەوە سەرقاڵ دەكەن كە لەڕاستیا 16 ئوكتۆبەر ئەوان دروستیانكرد. 
ـ دەبوو كادیری یەكێتی ئێستا ترش وخوێی 16 ئوكتۆبەر بكات كه پارتی بەناوی درۆینەی ڕیفراندۆم دروستی كرد. 
كەواتە ئەوان ئیشەكەیان،هەردەكرد وەلێ ڕوو زەردیەكەیان بەسەر یەكێتی وباقی حیزب ولایەنەكانی تردا هێنا كەپێش ئەو كاتە لە بەرەكانی جەنگی داعش سێڵفیان دەگرت.
كەواتە دەبێت كادیری یەكێتی ئەم مێژوە بقۆزێتەوە لە بەرژەوەندی حیزبەكەی و هاواربكات وفەیسەكانیان پڕ بكەن لە دروشمی:  
ـ وەرن بەرد بارانی 
ـ بناغە دەنەرانی 16 ئوكتۆبەر بكەین.
ـ هۆ ئەوانەی حیسابتان بۆ دەوڵەتە زل هێزەكان 
ناكرد بۆ یەك 
تەقەتان نەكرد وتێتان تەقاند.
ـ هێی ئەوانەی خۆیان بەدامەزرێنەری دەوڵەتی كوردی ئەژمار دەكرد كەچی یەك تەقەی بەرگریان  لەكەركوك و سنورەكانی كەركوك نەكرد. 
ـ  ئەوانەیڕایانگەیاند بەس هێرش مەكەن بۆ هەولێر وسەری ڕەش استقالە لە سەرۆكی هەرێم دەدەین لەماوەی 24 سەعاتدا. 
ـ 16 ئۆكتۆبەر كێ كردی بۆ پیلان  لە دژی كوردی و تا بیانویەك بداتە دەس دەوڵەتی عێراق وهاوپەیمانان تا لەو تەوقیتەی لەسەری ڕێك كەوتبوون لەبەرانبەر مەبلەغێ پارەی ئەمریكی بكشێنەوە. 
كەواتە دەبێت كادیری یەكێتی تەرویجی ئەم بابەتە لەقازانجی یەكێتی بدات نەك بكەوێتە دووی لافیتەی خەت زەردی  خەباتی ژێر زەمینی ئەوان ...
PUKMEDIA 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket