riklam

پۆستی سەرۆك كۆمار

بیروڕا 08:42 PM - 2022-10-13
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

نووسینی.. ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

ساڵی 2014ش، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دوو كاندید لەهۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداربوو، دواجار دەنگدان، بەڕێز فوئاد مەعسومی سەرخست بۆ پۆستەكە. بۆیە ئەمڕۆش پرۆسەكە دیموكراسییە و ئاساییە دوو كاندیدی یەكێتی تموحیان لەو پۆستەدا هەبووە بۆ خزمەتكردنی كورد و یەكێتی.

پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەگەرچی دڵخۆشە بە سەركەوتنی بەڕێز (د.لەتیف ڕەشید)، بەڵام دڵخۆشییەكەی بۆ ئەوە نییە واوێنای پۆستەكە بكات دەتوانێت بەویستی خۆی ئاراستەی بكات، نەخێر، بەڵكو ڕاستی دڵخۆشبوونەكەی ئەوەیە كە د.بەرهەم ساڵح جارێكی دیكە چانسی وەرگرتنەوەی پۆستەكەی نەبوو. پارتی باش لەوە تێدەگات د.لەتیف ڕەشید هاوسەری (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)ە و یەكێكە لە ژنە ئاسنینەكان لەبەرامبەر سیاسەتە هەڵەكانی پارتیدا.

ئەگەر پارتی دڵخۆش بێت بە سەركەوتنی د.لەتیف ڕەشید، ئەوا هەرگیز دڵخۆش نییە بە خانمی یەكەمی عێراق كە بەزمانی زۆرینەی یەكێتییەكان پێی دەڵێن (دادە شاناز) و كچی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی ڕەحمەتییە. پارتی هەركاتێك ئازاری باوكی منداڵەكانی د.لەتیف ڕەشیدی بیرچووەوە، ئەوكات دەتوانێت بەدڵ پیرۆزبایی لە خاتوو شاناز ئیبراهیمیش بكات وەك خانمی یەكەم.

دواجار، ئەمە پرۆسەی دیموكراسییە، یەكێتی دوو كاندیدی پارتی ئاوت كردووە و بۆ هەمیشە كاندیدێكیانی لەمافی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بێبەش كرد، یەكێتی ئەوەندە ئازاری پارتیدا لەپۆستی سەرۆككۆماردا، سەدان كاندیدی هاوبەش و نیشتمانی و ...هتدیش، ئاسوودەی ناكات

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket