riklam

زۆنی سەوز لەبەردەم میدیایی نابەرپرسدا؟

بیروڕا 01:30 PM - 2022-10-11

نووسينی.. ڕێبین عومەر

ماوەیەكە زۆنی سەوز كەوتۆتە بەر لێشاوێكی نابەرپرسی میدیایی، هەمو چاوی نەیارەکان خراونەتە سەرسلێمانی حوكمڕانەكەی كە لە راستیدا بەگوێرەی هەموو پێوەرەكان سلێمانی پێشەنگە لە زۆربەی بوارەكانی راگەیاندن و ئازادی را دەربڕین و سەربەستی ئینسان؛ لە حەقیقەتدا ئەوەی كە دەرهەق بە سلێمانی دەكرێت؛ نامۆڕالییەو ئەجێندایەكی زۆر نابەرپرسانەی چەند لایەنێكی ناوخۆ و دەرەکی لە پشتە,هەر یەكەو بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆی هەڵسەنگاندن و لێكدانەوە و شیكاری بۆ هەواڵ و رووداوەكانی ئەم ناوچەیە دەکات و رمە کولەکەش ئاراستەی یەکێتیی دەکات. 

كەسانێک كە هیچ پلەو پۆستێكیان  نەماوەو بێڕۆڵن لە بەرژەوەندی ئەودایە دۆخەكان بە ئاراستەی نا بەجێدا ببرێت. بەبێ‌ هەستكردن بە هیچ بەرپرسیارێتیەك بەرامبەر دۆزە گەورەکە. 

 ئەم تەوژمە نێگەتیڤە بێمۆڕاڵە.. زیانێكی زۆر بە ئاشتی كۆمەڵایەتی و رەوتی چاكسازی دەگەیەنێت. كە لەسەر دەستی حوكمڕانە راستە قینەكانی سنورەكە دەستی پێكردووە.

لە حزب سەرۆکی یەکێتی و لە حکومەتیش بە هەماهەنگی جێگری سەرۆکی حکومەت.

 بۆیە هەر جوڵەیەكیش كە دەكرێت لە چوارچێوەی یاسادا رەوا و حەقە و رێكخستن و سەپاندنی قانونە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوە چەوتەکەیە.

 بەڵام كۆمەڵێك بۆ بەرژەوەندییە مادیی و سیاسیە تەسكەكانی خۆیان بوختان و درۆ هەڵدەبەستن:بەم شێوەیە..

هەواڵێكی چەواشەكارانە بووە مانشێت، دوو رۆژنامەنوسەكە بریندارن و تەقەیان لێكراوە..! دواتر وەرگەڕاون، بێ ئەوەی ووردی و راستی زانراوبێت و پەردەی حەقیقەت هەڵدرابێتەوە، بێ فلتەر هەواڵێكی چەواشەكارانە بڵاو كرایەوە وەك ژەهر رژێنرا، بۆ تەنها لەبەر ئەوەی ئێرەیە؟

حەقیقەت ئەوەیە كە تاقمێك بێكاری سیاسی بە مایكرۆسكۆپ بەدوای ئەوەن كە یەكێتیی بكەنە حزبێكی دیكتاتۆر وەها وێنایی بکەن، بەخەیاڵ كراسەكەشیان بۆ  دوریەوە؛ بەڵام هەرچەند ئەكەن بە قۆڵی ئەزموونی دیموكراسی ی.ن.ک ناچێت.
دوای چەند سەعاتێك روون بووە كەس بریندار نییە..

قیتو قنج رۆشتنە سەردانی ئەو دوو رۆژنامەنوسەی كە سكاڵا لێدراون، دەریشكەوت كەس بریندار نییە؛ كەسیش ئازار نەدراوە.

 دیووی تری ئەم گرتنە بابمێنێ بۆ دادگا، كە حەقیقەتی كەیسەكە دەردەخات؛ شەفافییەتی حکومەتی یەکێتی و شەخصی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران كە پێش هەموو كەس داكۆكی لە مەزڵوم دەكات، زۆنی سەوز پارێزەری ناوێ دیموكراسییەكەی حكومی عەدالەت دەکات؟ 

PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket