riklam

ماڵەکەی مام جەلال لەبەغدا

بیروڕا 01:26 PM - 2022-10-11
حسن بێگڵاسی

حسن بێگڵاسی

حسن بێگەڵاسی 

  لەئێستادا ماڵەکەی  سەرۆک وسەرکردەو کارێزمای  کۆچکردوو مام جەلال لەبەغدا  بووەتە شوێنی حەوانەوەو  چەتری کۆکەرەوەی  لایەنەسیاسیەکان و پاراستنی یەکڕیزی نیشتیمانی و یەک دەنگی و یەک هەڵویستی  لایەنەکان و پێکهاتەکان ، لەو سۆنگەیەوە سەرکردەو چین و توێژەجیاجیاکان بە شیعە و سونە کلدان و ئاشوری لە  بەغداد  هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دروستبوونی حکومەتێکی ڕادیکاڵ ونیشتیمانی بەرز دەنرخێنن .   

 خەمخۆری پەرۆشی سەرۆک بافڵ بۆلایەنە سیاسیەکان و گەلی عێراق سەرۆک بافڵ ئەوەی  بەکردار لەئەرزی واقیعدا سەلماندووە ،کەسەرۆک بافڵ تاکە خیارو ئامانجی ئەو سەرۆکەمان چارەسەرکردنی ئاڵنگاریەکان و بنبڕکردنی کێشەکانە لەعێراق ، لەو دیدەوە سەرۆک بافڵ  شەوڕۆژی خستۆتەسەر یەک لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشەو فاکتەرانەی دەمێکە بەرۆکی عێراقیەکانی گرتووەو تاهەنوکە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پێکهاتنی حکومەت  .   

 یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەرگیز  لەو دەلاقەوە درێغی نەکردووەو ڕێگرنەبووە لەبەردەم پێکهاتنی حکومەت ، بەڵکو بەپێچەوانەوە خەمی ئەو حزبە نوێخوازە ئەوەیە گرفتەکان چارەسەر بکات و برینەکانی  گەلەکەی ساڕێژ بکات ، هەوڵ و کۆششەکانی سەرۆک بافڵ بۆ پێکهاتنی حکومەت   بەردەوامەو بەردەوامیش دەبێت ، هەمدیسان دیدارو سەردانەکانیشی بەردەوام دەبن لەگەڵ لایەنەکان و بەرپرسانی عێراق و دیپلۆماسی و نێردەی وڵاتان  .  

بەدڵنیاییەوە هاونیشتیمانیان باش درک بەو ڕاستیە دەکەن و دەزانن کە فاکتەری سەرەکی کێیە لەبەردەم پێکنەهاتنی حکومەت ، لەو ڕەهەندەوە یەکێتی بەردەوام لەهەوڵ و تێکۆشان دایە ،بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو میللەتەی کە  دەمێکە هیلاک و ماندووە لەژێر سێبەری ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەریدا بحەسێتەوە  . 

بەدڵنیای ئەولەویەتی یەکێتی ئەوەیە کە  خزمەت و خزمەتکردنی خەڵکەکە بەلایەوە گەورەترین سەرمایەو شانازییە  ،بۆئەوەی هاونیشتیمانیەکانی خۆی ژیانێکی خۆش بژین و لەو خەمۆکی و ئەو دەردەدڵییەی بەرۆکی ووڵاتی گرتووە ڕزگاریان بێت کە زەمەنێکی زۆرە بەدەستییەوە دەناڵێنن  . 

وەلێ چۆن لەڕابردوودا ماڵەکەی مام جەلال  چەتری کۆکەرەوەو ماڵی هەموو لایەنەکان و پێکهاتنەکان بوو بەکورد و شیعەو سوونە و کلدان و ئاشوری ، بەخۆشحاڵییەوە  ئێستاش لەسەر دەستی  سەرکردەو سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی  ماڵەکەی مام ڕۆژ بەڕۆژ گەشاوەترو ڕەنگین تر و گەورەتر و فراوانتر و پڕشنگدارتر دەبێت بۆ هەموو عێراقیەکان  .

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket