شه‌نگال و جینۆساید
بیروڕا 04:15 PM - 2022-10-10
نوسینی: تەلار لەتیف
ڕۆژی 3/8/2014 كاتێك شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزی تیرۆریستی داعشه‌وه داگیر كرا، ڕۆژێكی ڕه‌شی پڕئازاری له‌بیرنه‌كراوه نه‌ك ته‌نها بۆ كوردستانیان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهان و ئازادیخواز و مرۆڤدۆستێك. له‌و ڕۆژه‌دا داعش ته‌نها به كوشتن و ڕفاندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو كه‌وتنه بازرگانیكردن و كڕین و فرۆشتن به كچ و ژنانی ئێزدییه‌وه.
ژنانی ئێزدی هاوشێوه‌ی هه‌موو كاره‌سات و جه‌نگێك قوربانیی یه‌كه‌م بوون له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌رونییه‌وه، چونكه جگه له له‌ده‌ستدانی بر او هاوسه‌ر و كه‌سه ئازیزه‌كانیان و ئاواره‌بوونی خۆیان و خێزانه‌كانیان له هه‌مانكاتدا وه‌كو كاڵایه‌ك بازرگانییان پێکرا و ده‌ستدرێژیی سێكسیشیان کرایە سەر. كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌وره‌ن و تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی پێویست نه‌نراوه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، له‌پاڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان به شێوازێكی ماددی و مه‌عنه‌وی.
ڕاسته به جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته له لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌ندێك وڵاتانی وه‌ك (به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا) هه‌نگاوێكی باشه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری ئێزدییه‌كان به تایبه‌تی له كچان و ژنان له ده‌ستی (داعش)دان و بازرگانییان پێوه‌ده‌كرێت، بۆیه پێویسته هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان چ له ناوخۆ یان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه زیاتر و خێراتر بكرێن.
پێویسته هه‌ر چی زووه ده‌رئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره‌ساته بۆ ڕای گشتی بخرێته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان بوونه هۆكاری ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته، به سزا یاسایی بگه‌یه‌نرێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته هه‌وڵی جدی بنرێت بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و خوشك و برا ئێزدی و گشت ئه‌وانه‌ی له ژێر چنگی ڕه‌شی داعش ماون ڕزگار بكرێن و ئه‌وانه‌شی ڕزگاركراون هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بدرێت كه تووشیان بووه له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژییه جه‌سته‌یی و ده‌روونییانه‌ی به‌سه‌ریان داهاتووه. له هه‌مانكاتدا پێویسته هه‌نگاوی خێرا بنرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری به جۆرێك چیدیكه ئاواره‌كان له كه‌مپدا نه‌مێننه‌وه و خۆویستانه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیرانیان.
هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان وه‌كو چۆن به‌رپرسیارێتیی حكومه‌تی عێراقییه له هه‌مانكاتدا و به هه‌مان ڕێژه و زیاتریش به‌رپرسیارێتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه كه پێویسته له هه‌موو ئاسته‌كان هه‌نگاوی خێرا بنێت بۆ به جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته و ئاوه‌دانكردنه‌وی ناوچه‌كه و ده‌رچواندنی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافی زیان لێكه‌وتووان و كه‌سوكاری قوربانییان و زامنكردنی ژیان و داهاتووی خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان به جۆرێك ڕێگری بكات له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر كاره‌سات و جینۆسایدێكی دیكه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28