گەندەڵی و تەمبەڵی
بیروڕا 03:46 PM - 2022-09-26
سەروتاری PUKMEDIA
گەندەڵی و تەمبەڵی
دوو خۆرەی گەشەکردنی حزب و ئیدارەن
•ئەم دوو چەمکە هەردوو چەمکی لێک
نزیکی ئاواز و ریتمی وشەیی نین، هەردووکیان تەواوکاری یەکترین و هاوپەیمانی خراپەکارین
لە هەر پرۆسەیەکی چاکسازیدا.
•رۆژی(٧-٩-٢٠٢٢) سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی دیدارەکانی
لەسەر رەوشی سیاسی و ئیداری کوردستان و عیراق ئاماژەی بەوە کرد کە "بە هەموو شێوەیەک
دژی گەندەڵی و تەمبەڵی دەوەستینەوە".
هەڤاڵ بافڵ وردەکاری ئەم کەیسەشی لە کۆبوونەوەی
ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە رۆژی (٢٨/٨/٢٠٢٢) باسکرد وەک بەشێک لە روونکردنەوەکانی لەسەر
سیاسەتی یەکێتی و فراکسیۆنی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم کە کار بۆ سەرخستنی چاکسازی لە
هەرسێ سێکتەری حزب، ئیدارە و حکومڕانی و پێشمەرگایەتیدا دەکەن.
•هەڵمەتی لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران، سزادانی ئەوانەی پلە
و پێگە و ناونیشانی حزب و حکومیی خۆیان بەکاردێنن بۆ دەسکەوتی شەخسی و دەستبەسەراگرتنی
موڵکی گشتی، هەڵمەتێکی حزبی و حکومیشە. لەو شوێنەی ئەرکی یەکێتییە وەک لە بڕیاری رۆژی (١٥/٨/٢٠٢٢)
سەرۆک بافڵ دا هاتووە (کە هیوادارین هێز و لایەنەکانی تریش چاو لە یەکێتی بکەن) یەکێتی
ئیتر روپۆشی حزبی لەسەر هیچ کەسێکی خۆی ناهێڵێتەوە ئەگەر بەشێک بن لە گەندەڵی.
لەو
شوێنەش ئەرکی حکومەتە هەم یەکێتی و هەم شەریکەکانی، بە تایبەتی لە ئیدارەی دەڤەری
جارانی سەوز، پێداگری لەسەر گورجوگۆڵکردنی
هەنگاوەکانی چاکسازی دەکاتەوە.
•گورجوگۆڵکردنەوەی دامەزراوەکانی
حکومەتیش بەشێکە لە چارەسەر و چاکسازی، ئەم دۆسێیە بە تایبەتی لە دەستی ئەمینی
حکومیدایە.
دەستی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆشش و ماوەیەکی زۆری بۆ تەرخانکردووە، کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت لە سلێمانی بۆ خستنەگەڕی پرۆژەکانی وەبەرهێنان (زیاتر لە ٥٠ پرۆژە و ٢ پرۆژەی گەشتیاری) و لێپرسینەوە لە تەمبەڵی و خاوەخاوی رەوتی کارەکانی ئەو پرۆژانە بەشێکێتی و بەدواداچوون و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بەشی هەرە گەورەیان پێکدەهێنێ.
جێگری سەرۆکی حکومەتیش بە هەمان روانگەی
ستراتیژییەوە رەخنەکاری توندی گەندەڵی و تەمبەڵی بوو، کە دوانەن لە زیان گەیاندن
بە چاکسازی ئیداری و حکومڕانی و خزمەتگوزاری. راستە گەندەڵی مەترسیدارە لەرووی بەفیڕۆدان
و بردن و بەهەدەردانی ئاشکرای سامانی گشتی، بەڵام تەمبەڵیش هەڕەشەکەی لە یەکەم کەمتر
نییە، بگرە زۆرجار تەمبەڵی ئیداری و خاوەخاوی رۆتین و بیروکراتی مەترسیدارترە،
چونکە رەنگە لە بەرگی یاسایی بوون و پەرۆشی بۆ پاراستنی سامانی گشتی و پاپەندبوون
بە رێنمایی و بڕیارەکانەوە خۆی بپێچیت، بۆیە دەشێ گەندەڵی و گەندەڵکاران لە وێستگەیەکدا
تێبکەون و دەرفەتی لێپرسینەوە و سزادانیان بێتە کایەوە، بەڵام تەمبەڵی هێزی پەنهانی
دواکەوتوویی ئیداری و خاوخلیچکی هەڵسوڕانی دامودەزگاکانە و ئەوانیش بەشێکن لە بە فیڕۆدانی
سامانی گشتی و پەکخستنی کارو کۆشش و توانا مرۆییەکان بێ ئەوەی تێبکەون و بکەونە بەر رەخنە و لۆمەوە .
•دەستنیشانکردنی بڕگەکانی گەندەڵی
و تەمبەڵی وێستگەیەکی گرنگە لە چاکسازی و یەکێتی لە روانگەیەکی دروست و بەرچاو
روونییەوە چاکسازی حزب و ئیدارەی خۆی جێبەجێدەکات،
هی چاکسازی و گەشەپێدان و پوختکردنەوە و گەنجکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش
بابەتێکە لالێکردنەوەیەکی تایبەتی دەوێت.
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24