riklam

دابەشبوونی شەقام بەسەر لایەنگری لایەنەكاندا دەكرێت

بیروڕا 11:02 PM - 2022-08-04

دابەشبوونی شەقام بەسەر لایەنگری لایەنەكاندا بەر لە ھەرشت تەریق كردنەوەی ئەو تیزەیە كە پێی وایە دیمۆكراسی مۆدێلێكی سیاسیەو دەكرێت وەك ھەر كاڵایەكی دیكە ھەناردەی دەرەوەی وڵاتە دیمۆكراتەكان بكرێت . تەجروبەی عێراق ڕەنگە درەوشاوەترین خاڵبێ كە  پێمان دەڵێت دیمۆكراسی پێش ئەوەی مۆدێلێك بێت بۆ سیستەمێكی بەڕێوەبەری سیاسی، كلتورێكی رۆشنبیرو و پەروەردەیی تۆخە،  كە ھەموو  تاكێكی ڕۆژئاوایی ھەر لە باخچەی ساوایانەوە لەسەر بەھاو نۆرمەكانی دیموكراسی و ئەرك و مافە سەرەتایەكان و مافەكانی مرۆڤ و بەھاكانی پرسیاری عەقڵانی پەروەردە دەكرێن .بەرپرسیارێتی وەك ئینتیمایەكی نیشتیمانی جەوھەری ئەو خودە رۆژئاواییەیە كە ھەموو شتێك لە سیاسەت و دەسەڵاتدا نابینێتەوە، دەسەڵاتی تاكی ئەكتیڤی دیمۆكرات باڵاترو  فراوانترە لە دەسەڵاتی سیاسی و پیاوانی دەوڵەت. لە كۆمەڵگا دیمۆكراتەكاندا مرۆڤ و بەھاكانی سەنتەری كۆی ڕوداوەكانە نەك ئیدیۆلۆژیا وحیزب و ئاین و مەزھەب، مرۆڤی دیمۆكراتی ڕۆژئاوایی ئەو ھێزەیە كە توانایی یەكلایی كردنەوەی كۆی كێشە سیاسی و ئاینی  و ئیتنیكیەكانی ھەیە لە ڕێگای دیالۆگی عەقڵانی قبوڵ كردنی جیاوازی فیكری و  سیاسی بێ ئەوەی پەنا بۆ توندوتیژی بەرن.
 دابەشبونی شەقام سیمای كۆمەڵگا كراوەو دیمۆكراتەكانە،  جوانی شەقام و دیمۆكراسی ھەر لەو دابەشبونەدایە كاتی ململانێ و ئاڵانگارییە سیاسیەكان ، ئەوەی لە عیراق  رودەدا بریتی نیە لە جیابونەوەی شەقامی دیمۆكراسی و دابەشبونی رای گشتی بەسەر ھەندێك گروپ و تاقمی مەزھەبی و تائیفی گوایە ناكۆكی فیكری و سیاسیان ھەیە ناا خوێنەری ئازیز ئەم دابەشبونەی عیراق ڕێك مۆدێلی بەرعەكسی دیمۆكراسییە، مۆدێلی تەپڵ و كەڕەنای شەڕ و سڕینەوەو دەركردن و تەفروتوناكردنی یەكترییە لەسەر ئەرزی واقیع، ھەیاھو  كێشانە بۆ لادانی هەندێك و بەحاكمی ڕەھا دانانی ھەندێكی تر. ئەوەی لە عیراق دەگوزەرێ لەوە ترسناكترە لایەنەكان و كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی مەزەندەی دەكەن، چونكە عیراقیكی دەورە دراو و قەڵاچۆ كراو لەلایەن دوژمنەكانیەوە ناتوانێ گوتاری عەقڵانی و نیشتیمانی بەرھەم بھێنێت، ناتوانێ لەو داو و فیتنەو بەڵایە ئاسان بێتە دەرەوە كە ناونراوە ملاملانێی نێوان شیعە و شیعە، ئەم تێگەیشتنە لە دۆخی عیراق  لەوە خەتەرترە ناوبنرێ ململانێی سیاسی ئەسڵەن ئەم یان ئەو ھێزی سیاسی بەناوی مەزھەبەوە خۆی لە خۆیدا گەورەترین دژبەری دیمۆكراسییە.
ڕای گشتی تەنھا ئەوكاتە رەوایەتی ھەیە كە بیەوێت  ھێزە سیاسیەكان لە كەڵكەڵەی توندوتیژی دوربخاتەوەو و  شەقام وەك مۆدێلێكی كۆنی گرێكەكان بەشێوەیەكی مەدەنی و ھێمنانە دەستكاری نەخشەی سیاسی وڵات بكات. 

ھەرێمی كوردستان لەبەردەم  تاقی كردنەوەیەكی قورسی سیاسیدایە، دەبێ زۆر حەكیمانە لەگەڵ دۆخەكە بەرخورد بكات، ھەرچی لایەنی كوردستانییە پێویستە ئیش لەسەر دوو جەمسەری  سیاسی و فیكری فراوان بكەن لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
1- ھەرچی زوترە  كۆبونوەیەكی فراوان لە نێوان  ھەموو ھێزە سیاسی و پیاوە داناكانی كوردا بكرێت و بیسەلمێنن لە كاتی كێشەو گرفتە مەترسیدارەكاندا یەك دەنگ و یەك ھەڵوێستن، ئەگەر وەك تاكتیكێكی سیاسیش بێت لەم قۆناغەدا ئەم كۆبونەوەیە وەكوو زەرورەتێكی نەتەوەیی چارەنوسسازە. 
2- ھەڵوێستی  جدی و حەدی گەلی كورد بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی  ڕونبكرێتەوە سەبارەت بە دۆخی عیراق و خەڵكەكەی موڵكی ھیچ لایەنێكی سیاسی و مەزھەبی و تائیفی نییە تا چۆن ویستی و كەی ویستی عێراق پرۆسەی سیاسی بكاتە جەھەنەم، دروست كردنی بەرەیكی نیشتیمانی كوردی عیراقی دەتوانێت لانیكەم بە ھاوكاری كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی عیراق لەو دۆزەخە بێنێتە دەرەوە،

 PUKmedia ڕەنگین عەبدوڵڵا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket