riklam

دەستپێشخەریەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

بیروڕا 11:21 PM - 2022-08-03

دەستپێشخەرییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ئەم دۆخەی لەیەکترازاوەی ناوماڵی شیعەو پرۆسەی سیاسی لە عێراق گرنگو حساب بۆکراوە و تائەندازەیەکی بەرچاو رقی سیاسی دادەمرکێنێتەوە.
شوێن و جێگەو کارەکتەری سیاسی بۆ راگەیاندنی دەسپێشخەری  گرنگی خۆی هەیە؛ بە تایبەت ماڵی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەتوانێت لەم قۆناغە وەک رابردووی خۆی سەیوانی کۆکردنەوەی دژەکانبێت؛ لەو ماڵەدا گفتووگۆ و دیالۆگ و جیاوازی زۆر رەهەندی جیاواز لەخۆ دەگرێ و کلتوری سیاسیشە چونکە مام جەلال لە عێراقی نوێدا کۆکەرەوەی جیاوازەکان بوو بۆ بافڵ تاڵەبانی. ئەم وێنەیە راستەوخۆ لەم عێراقەدا بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی حساب بۆکراون و سەنگیان لە پرۆسەی سیاسیدا نرخ و بەهای هەیە.
دەستپێشخەریەکە گەرەنتی گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەکات بۆ ئایندەی سیاسی وڵات.
ئەم ناوەندە سیاسییە.. بەنرخی خۆی دەتوانێت ببێتە عەبا رەشەکەو هەر لایەک بە یەکسانی چمکێکی بگرن و ناکۆکییەکە تێپەڕێنن کە خەریکە کەشتی عێراق نقوم دەکات.
ئەم وڵاتە دیموکراسییەکی تەوافقی دروستی کردوەو هەر ئەوەش هێشتویەتەوە؛ بەو دەرمانەش دەتوانرێت گرفتەکان چارەبکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک ئەوەی سیاسییەکانی عێراق باسی دەکەن ژیرو پشودرێژە؛ حەوت مانگی رابردووش لە پرۆسەی سیاسی و لە بەغداد ژیرانە ئاراستەی سیاسی گۆڕی.

بەم دەستپێشخەریەشی ئەو پەیامەی گەیاند کە ماڵێک هەیە تاسیاسییەکانی عێراقی تیا کۆببنەوەو سوڵحی ناکۆکییەکانیان بکەن.

PUKmedia رێبین عومەر

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket