riklam

ئیزیدیەکان و مەترسیە بەردەوامەکانی جینۆسایدی کورد

بیروڕا 12:17 AM - 2022-08-03


مرۆڤ تووشی شۆک دەبێ کاتێ یٔەو هەموو خەمساردیە دەبینێ بەرامبەر کەیسی جینۆساید بەگشتی و جینۆسایدی یٔیزیدیەکان بەتایبەتی.
ئاخر ھێشتا بە ھەزاران کچ و ژنی ئەم گەلە بە زۆر براون و لەلای بەناو مرۆڤە ھەوەسبازە مێژوو رەشەکانی داعش و داعش فیکرەکانن و نەھێنراونەتەوەو ئازاد نەکراون!

پێویست بوو لە دۆسیەی گفتوگۆی دوێنێ و ئەمڕۆو سبەی نێوان هەرێم و بەغدا بابەتی قەرەبووی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان بکرێتە داخوازی سەرەکی.

دەبوو ناوەندە نێودەوڵەتیەکان عیراق کار بکات بۆ یٔاوەدانکرنەوەی شەنگال و دەوروبەری.
دادگایی کردنی تاوانباران دەستپێ بکات. داعشە گیراوەکان لەبەردەم دادگادا یٔامادە بکرێن.

با دۆخی هەستیاری دەڤەری شەنگال ببیتە مایەی تەبایی هێزە کوردستانیەکانی یٔەو دەڤەرەو چیتر برینیان نەکولێنرێتەوە.
تورکیا تەماحی لە داگیرکاری چیای شەنگال و یٔەو ناوچەیە هەیە. 
ئەو دەڤەرە ھێشتا بەھۆی ناکۆکی کوردەوە خوێنی لێ دەچۆڕێ و نا ئارام و نا ئاوەدانە.

بەردەوامی ناکۆکی ناوخۆیی دەرفەت دەڕەخسێنێ تورکیا یٔەو مەرامەی بەدی بهێنێت. مەرامی پاوانخوازیی و پشێوی.
یٔیزیدیەکان پێکهاتەیەکی گرنگی کوردستانن خاوەندارێتی کردن لە دۆسیەو ناسنامەیان لە یٔاستی نێودەوڵەتیدا یٔەرکێکی نیشتمانی و یٔینسانی و نەتەوەییە. 

پێویستە سود لە بڕیاری یٔەنجومەنی یٔاسایشی نێودەوڵەتی 2379 لە ساڵی 2017 وەربگیرێت سەبارەت بە جینۆساید ناساندنی تاوانی شەنگال و دەوروبەری.
با وەک زەنگێکی مەترسیدار ئەو راستیەش بەرچاو بخەمەوە،
کەهێشتا مەترسی جینۆساید لەسەر یٔیزیدی و کاکەیی و پێکهاتەکانی تر لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بەردەوامە.
PUKmedia سالار مەحمود

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket