ئێره‌یش یه‌كێك له‌و وێستگانه‌یه كه شانازییان پێوه ده‌كه‌م
کوردستان 02:26 PM - 2022-07-16
به‌شی عه‌ره‌بیی وێب سایتی گه‌لاوێژ، ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌یه و هه‌مووی هه‌ر چه‌ند ڕۆژێك ده‌بێت، كه‌چی ئه‌وه‌نده بووه‌ته جێی سه‌رنجی به‌شێكی زۆر و شانازییه‌كی ستافه (بچووكه‌كه‌ی) و خۆم، نه‌متوانی خۆم له‌و ڕاستییه ببوێرم و ئه‌م چه‌ند دێڕه نه‌نووسم.
هه‌ڵبه‌ت پرۆژه‌كه‌ی ئێمه گه‌وره‌یه و چاومان له‌وه‌یه ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ ڕاگۆڕینه‌وه‌ی نه‌رمی هه‌موو نووسه‌ران و خوێنه‌ران، ئه‌وانه‌ی به عه‌ره‌بی ده‌نووسن. ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و كه‌لتووری كورد و كورده‌واری به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی نه‌ك هه‌ر عێراقی به‌ڵكو هه‌موو ناوچه‌كه و جیهانیش. ئای چه‌ند دڵخۆش و سه‌رفرازم كه خه‌ریكه ورده‌ورده خۆری ئه‌م مه‌به‌سته له ئاسۆوه ده‌رده‌كه‌وێت و چاوه‌كانمان به پرشنگه زێڕینه‌كه‌ی ڕووناكتر ده‌بنه‌وه!.
ڕۆشنبیرانێكی زۆر هاتوون به‌ده‌نگ ستافه خه‌مخۆره‌كه‌ی ئه‌م به‌شه‌وه كه به‌ڕاستی جێگه‌ی سوپاس و ستایشن، ئومێده‌وارم زیاتر هاوكار بن و نه‌ك هه‌ر هاوكار به‌ڵكو ئێره به ده‌نگی خۆیان و سه‌كۆی بابه‌ته‌كانیان و په‌نجه‌ره‌یه‌ك بزانن بۆئه‌وه‌ی لێیه‌وه ته‌ماشای (ئه‌مدیو و ئه‌ودیو)یش بكه‌ن.
ئه‌م ستافه به ژماره كه‌م و به‌دڵسۆزیی زۆره‌ی كه به‌شه‌كه‌یش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، هه‌ر شایانی ئه‌وه‌ن كه ستایش و ده‌ستخۆشیی بكرێن، چونكه به‌ڕاستی خه‌مخۆرانه شانیان داوه‌ته به‌ر ئه‌ركێكی قورس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا من چاوه‌ڕێی زیاتریان لێده‌كه‌م و خۆیشیان ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانن كه له‌ناو ئه‌م گێژاوی بێنه‌وبه‌ره‌ی میدیایه‌دا چۆن لێبڕاوانه و به زمانی گوڵ ده‌دوێن و ده‌نووسن.
به‌شبه‌خاڵی خۆم ئه‌م به‌شه به‌یه‌كێك له‌و وێستگانه‌ی ژیانم ده‌زانم كه شانازییان پێوه‌ده‌كه‌م و ده‌ستی هه‌موولایه‌ك خۆشبێت و هه‌مووتان سه‌ركه‌وتووبن.. چاوتان ماچ ده‌كه‌م.
PUKmedia سایتی گه‌لاوێژ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28