riklam

کارو ئاکار ئەی مایک

بیروڕا 10:51 PM - 2022-07-02

هیچ شتێک بەهای گەورەو مانای گەورەی نییە ئەگەر ئاکارێکی باش و ئەخلاق سکێچی نەکردبێت و بەئاوی ئەخلاق زاخاو نەدرابێت، هەڵبەت ئەخلاق پانتاییەکی بەرفراوانی هەیە، بەڵام هەندێکمان ئەخلاق لەکایەژیەری و ژیانییەکان دەردەهێنین، واتێدەگەین ئەخلاق یانی تەنها شەرەف شەرەفیش یان ژن.

دەکرێت مرۆڤێک بەرزترین بڕوانامە بەدەست بهێنێت، یانی بەردەوام بەشەفەندەفەر گەشت بەنێو زانست و زانیاریدا بکات بەڵام ئەگەر ئەخلاقی لەگەڵ نەبوو، دەکرێت ئەم زانستەی ببێتە هۆی کارەسات و ماڵوێرانی و دژی مرۆڤ هەروەک ئەو زانایەی دەتوانێت ئەتۆم دروست بکات و بیداتە دەست نەزانێک بەکاری بهێنێت.

ئایا ئەم زانستە بەهای دەمێنێ؟ دکتۆرێک مامۆستایەک بەهەمان شێوە، بۆیە هیچ شتێک بێ ئەخلاق پڕو کامڵ نییە، کاتێک کەسێک کەناڵێک هەتا خودا حەزبکات زەبەلاح بێت پڕۆڤیشناڵ و هەزار و یەک مەدلوولی تری هەبێت، مایکێک گرانبەهاترین مایک بێت بەدەست کەسێکەوە چەندین بڕوانامەو خولی گەورە گەورەی دێبێت کاتێک ئەم مایکە بارگاوی نەبێت بەئەخلاق و بەهای کۆمەڵایەتی و هەست بە ئازارو ژانی واقع نەکات، دەبێ مێژوو چ تان وپۆیەکی لەسەر بونیاد بنێت؟ کاتێک دایکێک جەرگی سوتاوە، ئیتر دونیا لای کۆتاییە، تۆش مایکەکەت دەبەیت و نزیک لەهاواری رای دەگرێت، وەک راوچییەک سەیری نێچیرەکەی دەکات، نازانی هەست بەئازارو واقعی ئەو دایکە ئەو ژنە ئەو برایە ئەو باوکە ئەوخوشکە هتد ناکەیت، دەبێت بپرسین ئەخلاق کجااست؟ تۆ کەمایکێکت پێیە پێش ئەوەی بچیتە بان سەری دایکێکی جەرگ سوتاو، پرسیارێک لەخۆت بکە، ئەمەی من دەیکەم کارێکی ئینسانی و ئەخلاقییە؟ ئایا لەچوارچێوەی ئەخلاقی کارەکەمدایە؟.

 پاشان ئەگەر شوێن و کارتان بگۆڕین، تۆ بچیتە شوێنی ئەو دەبێت دوای چەند رۆژێک چی بەوکەسە دەڵێیت، کە لەو کاتەدا چویتەتە بەردەمی؟ پرسیارێکی جدی دەکرێ بپرسین لەو خەڵکەی لەرووداوێکی کوشتندا بەدەوری ئەوکەسەی لێی کوژراوە، وەستاون مایکێک دێت و ژنێک قژی خۆی دەڕنێ هاواردەکات دەگری، لێی دەپرسێت، ژنە لەدۆخێکدایە نازانێ دەوروو بەرهەیە یان نییە، بەڵام ئەی ئەوکەسانەی لەدەوریدان پیاوی یەکی بەیەکی، بۆچی کەسێک مەردانە بە مایک و خاوەن مایک ناڵێ ئەرێ بەچ پێوەرێکی ئەخلاقی تۆلێرەیت ژنێک بەو حاڵەوە ئەدوێنی؟ هیچ یاساو ڕێسایەک هێندەی ئەوە گرنگ نییە مرۆڤ پڕبێت لە ئەخلاق، خاوەنی بەهای اینسانی بێت.

 

دەلیل جەمال

 

 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket